لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌به‌غدا نه‌گه‌شته‌ رێکه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى هه‌ڵبژاردن

7 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌ى سێ‌ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ (کۆمار و په‌رله‌مان و حکومه‌ت) له‌سه‌ر بابه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌کان و ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌کان ئاشکراده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بۆچوونى لایه‌نه‌کان وه‌ک یه‌ک نه‌بوو، ناکۆکیه‌کان-یش ئاشکراده‌کات.
فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق، نورى مالیکی، سه‌لیم جبوری، هادى عامری، عه‌ممار حه‌کیم، هومام حه‌مودی، نوێنه‌رى موقته‌دا سه‌در، نوێنه‌رى عه‌بادی، شوان محه‌مه‌د ته‌ها، به‌رپرسى لقى پارتى له‌ به‌غدا، فریاد رواندزی، نوێنه‌رى یه‌کێتى و ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وه‌ک نوێنه‌رى گۆڕان له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ به‌شدار بوون.
سه‌لیم جبوری، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عیراق له‌دواى کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت ڕێز له‌ ڕێکاره‌ یاساییه‌کان بگیرێت و وتی"هێنده‌ى هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ بنیاتنانى دیموکراتی، هێنده‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاژاوه‌ و ناکۆکى له‌ وڵات دروست نه‌بێت".

هه‌روه‌ها وتیشی"له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان به‌ چڕى گفتوگۆ کراوه‌ و باس له‌ ده‌ره‌چه‌ یاساییه‌کان کراوه‌، به‌ڵام بۆچوونه‌کان وه‌ک یه‌ک نه‌بوون، چونکه‌ هه‌ندێک ڕه‌خنه‌ له‌ په‌رله‌مان ده‌گرن و هه‌ندێک پێیان وایه‌ هه‌نگاوه‌کان توندن و هه‌ندێکى دیکه‌ش پێیان وایه‌، که‌ ئه‌و ڕێوشوێنه‌ یاساییانه‌ پێویست بوون بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کێشه‌که‌".

له‌سه‌ر دۆسیه‌ى بژاردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست به‌پێى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان، که‌ ڕۆژى چوار شه‌ممه‌ په‌رله‌مانى عیراق په‌سه‌ندى کرد، ئه‌مڕۆ هه‌ر سێ‌ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ له‌ کۆشکى سه‌لام له‌ به‌غدا کۆبوونه‌وه‌.
ئه‌مڕۆ فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆککۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى فراکسیۆن و چه‌ند حیزبێک و به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگره‌که‌ى کۆبووه‌وه‌، له‌دواى کۆبونه‌وه‌که‌ش سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق رایگه‌یاند: نابێت رێگه‌ بدرێت بۆشایى ده‌ستورى له‌عێراق دروست ببێت.

سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ناوه‌ڕۆکى کۆبونه‌وه‌که‌ى ئاشکرا کرد و رایگه‌یاند "له‌کۆبونه‌وه‌که‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ى په‌رله‌مان ئه‌نجامیدان و ده‌رهاوێشته‌کانى تاوتوێکران، پێویسته‌ هه‌وڵه‌کان بۆ چه‌سپاندنى ئاسایش و جێگیرى دۆخى سیاسى چڕبکرێنه‌وه‌ و ده‌بێ رێز له‌ ئیراده‌ى ده‌نگده‌ران بگیرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار