میت و سه‌رباز و جه‌ندرمه‌ جارێکى تر خۆیان تاقیده‌که‌نه‌وه‌

7 ساڵ لەمەوپێش



تورکیا خۆی بۆ رووبهڕووبونهوهیهکى نوێ لهگەڵ گەریلا لە قەندیل ئامادە کردووە، دوای ئەوەی دوو دەیە لەمەوبەر شکستیهێنا لە کۆنتڕۆڵکردنی.

‌هاوڵاتی

سوپاى تورکیا ئۆپهراسیۆنه زهمینى و ئاسمانییهکانى لهناوچه سنورییهکانى ههرێمى کوردستان چڕتر کردووهتهوه و ههڕهشهى هێرشکردنه سهر قهندیل، پێگهى سهرهکى پهکهکه دهکات. ئەمەش دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی نوێ بۆ سەربازانی ئەو وڵاتە، دوای ئەوەی زیاتر لە دوو دەیەی پێش ئێستا شکستیان هێنا لە چوونە سەر لوتکە بەرزەکانی قەندیل.

هێرشه زهمینییهکانى سوپاى تورکیا، پاڵپشت به بۆردومانى ئاسمانى چڕ زیاتر ناوچه سنورییهکانى برادۆست و ئامێدى و بارزانى گرتووهتهوه، ماوهى زیاتر له ههفتهیهکیشه بهرپرسانى تورکیا دهڵێن له قهندیل نزیکبوونهتهوه.

ئهو هێرشانهدا که بهبهشداری سوپاو میت و جهندرمه ئهنجامدهدرێن، دهیان بنکهو سهربازگهیان لهناو خاکی ههرێم به قوڵایی 27 کیلۆمهتر درووستکردوه، ئهمهش بهپێی لێدوانى فهرمی بهرپرسانى تورکیا.

میت دهزگاى ههواڵگریی تورکیایه، جهندرمه لقێکه له هێزه چهکدارهکانى تورکیا، بهرپرسه له پاراستنى سیستمی وڵات لهو ناوچانهى که دهکهونه دهرهوهى شارهکان، بهتایبهتى گوندهکان و ناوچه سنوورییهکان.

لهبهرامبهر ئهو هێرشانهدا لهئێستادا لهههر کات زیاتر گهریلاکانى پهکهکه شوێنى خۆیان لهحهشارگه و سهربازگه نهێنییهکانیاندا جێگیر کردووه که بهشێکى زۆریان له ئهشکهوت و لوتکه سهختهکانى قهندیل دان، وهک ئامادهکاریی بۆ ئهگهرى ئهنجامدانى ههر هێرشێک لهلایهن تورکیاوه.

لهگهڵ ئهوهشدا گهریلاکانى پهکهکه، ههفتانه چهندین هێرش دهکهنه سهر ئهو سهربازگانهى تورکیا که دواى بهزاندنى خاکى ههرێم درووستیکردوون، دیمهنى هێرشهکانیش لهلایهن میدیاکانى پهکهکهوه بڵاودهکرێنهوه.

ههفتهى رابردوو بیناڵى یڵدرم سهرۆک وهزیرانى تورکیا رایگهیاند 11 بنکهى سهربازییان له ههرێم ههیه و ژمارهى سهربازهکانیان بۆ دوو هێنده بهرزکردووهتهوه و نزیکبوونهتهوه له قهندیل و لهههر کاتێکدا بیانهوێت هێرشدهکهنه سهرى.

بهڵام سهرحهد وارتۆ وتهبێژى پهکهکه به هاوڵاتی وت «ئهو قسانهى بهرپرسانى تورکیا ناڕاسته، هێشتا شهڕ له برادۆستهو رۆژانه پێکدادان له نێوان گهریلا و سوپاى تورکیا لهو سنوره ڕوودهدات».

برادۆست دهکهوێته سیگۆشهى سنورى تورکیا و عێراق و ئێران که ساڵانێکى درێژه پهکهکه کردویهتیه مۆڵگهیهکى سهرهکى خۆى و سهر به ناحیهى سیدهکانه له پارێزگاى ههولێر و سوپاى تورکیا زیاتر له 20 کیلۆمهتر لهو سنورهوه قوڵایی خاکى ههرێمى بهزاندووه.

قهندیل که زیاتر له چارهکه سهدهیهکه مۆڵگهى سهرهکى پارتى کرێکارانى کوردستان (پهکهکه) یه بهدرێژایی مێژووى شهڕو ململانێ خوێناوییهکانى پهکهکه و تورکیا لهههشتاکانى سهدهى رابردووهوه تا ئێستا، ههرگیز ئامانجێکى ئاسان نهبووه بۆ ئهنقهره.

وتهبێژى پهکهکه جهختیکردهوه، گهریلا ههر کاتهو له چیا و شوێنێکه، شوێنێکى دیاریکراوى نییه، «بۆیه بێگومان قهندیل ههرگیز ئامانجێکى ئاسان نییه بۆ تورکیا و گهریلا ههموو کات ئامادهیه بۆ روبهڕووبونهوهى ههر هێرشێک».

لهنێوان ساڵانى 1995 -1997 سوپاى توکیا سێ ئۆپهراسیۆنى گهورهى بۆ کۆنتڕۆڵکردنى چیاى قهندیل و وهدهرنانى پهکهکه لهو چیا سهخته ئهنجامدا، بهڵام سهرجهمیان لهلایهن پهکهکهوه تێکشکێنران.

یهکهم ئۆپراسیۆنیان بهبهشدارى زیاتر له 35 ههزار سهربازى تورکیا لهنێوان مانگى ئازار و ئایارى 1995 ئهنجامدرا، که هیچ ئهنجامێکى لێنهکهوتهوه.

سوپاى تورکیا جارێکى تر و لهنێوان ئایار و تهمموزى 1997 ئۆپهراسیۆنێکى دیکهى سهربازى بۆ سهر قهندیل ئهنجامدا، بهبهشداریى نزیکهى 30 ههزار سهرباز، بهبێ ئهوهى هیچ ئهنجامێکى لێبکهوێتهوه.

لهههمان ساڵدا و لهنێوان ئهیلول و تشرینى یهکهمداو بهبهشداریى ههزاران سهرباز سوپاى تورکیا دهستى به ئۆپهراسیۆنێکى سهربازى کرد بۆ سهر قهندیل، بهڵام ئهوهش ئامانجهکهى خۆى نهپێکا.

قهندیل ناوچهیهکى شاخاوى سهخته لهههرێمى کوردستان که دهکهوێته سێگۆشهى سنورى عێراق و ئێران و تورکیاوه، بهدرێژایی 30 کیلۆمهتر درێژدهبێتهوه بۆ ناوخاکى تورکیا.

ئهو ناوچه شاخاوییه که پێگهى سهرهکى گهریلاکانى پهکهکهیه، نزیکهى 150 کیلۆمهتر له شارى ههولێرهوه دوره، چیاکانى به دارستانى چڕ و بهرز تهنراوه.

رووبهرى ئهو ناوچهیه ههزار کیلۆمهتر زیاتره، لهگهڵ چیاى خنیره و ههڵگورد و حهفتانین، سهر به زنجیره چیاکانى زاگرۆسن، بهرزترین لوتکهى شاخهکانى لهنێوان سێ بۆ چوار ههزار مهتردایه لهئاستى رووى دهریاوه.

ههڕهشهکانى تورکیا بۆ هێرشکردنه سهر قهندیل هاوکاتن لهگهڵ نزیکبونهوهى ههڵبژاردنى پێشوهختهى پهرلهمانى و سهرۆکایهتى لهو وڵاته که 24ى ئهم مانگه بهڕێوهدهچن، ئهوهش خوێندنهوهى ئهوهى هێناوهته ئارا که ههڕهشهکان زیاتر بانگهشهى ههڵبژاردن بن، بهوپێیهى نۆى ئهم مانگه ماهیر ئۆناڵ، وتهبێژى پارتى دادو گهشهپێدانى دهسهڵاتدار له تورکیا لهکاتى بانگهشهى ههڵبژاردندا رایگهیاند 24 کیلۆمهتریان ماوه بگهنه قهندیل.

وتهبێژى پهکهکه دهڵێت، ناتوانن بڵێن لهسهدا سهد ئهو ههڕهشانه پهیوهندییان به ههڵبژاردنهوه ههیه، بهو پێیهى ههمیشه تورکیا چاوى لهسهر قهندیل بووه، لهگهڵ ئهوهشدا پێیوایه ناکرێت دۆخى ههڵبژاردنیش بهدهر بکرێت لهو ههڕهشانه.

سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا له وتارێکدا که وهکو بهشێک له بانگهشهى ههڵبژاردن ئاڕاستهى جهماوهری ئاکپارتى کرد، وتى «تورکیا بەشێوەیەک ئۆپەراسیۆن بۆ سەر قەندیل ئەنجام دەدات، کە ھیچ کەسێک ھەستیشی پێ نەکات، لە رابردوودا ئەم کارە قورس بوو، بەڵام ئێستا خۆمان کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە دیاری دەکەین».

سۆیلو پێشتریش ههڕهشهى هێرشکردنه سهر قهندیلی کردبوو. مانگى 11ى ساڵى رابردوو لە کاتی دانیشتنی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی بوودجەی ٢٠١٨، وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆیڵو وەڵامی پرسیاری ئەندامانی لیژنەی بوودجە وتى  ئەوەی ئەنجامی دەدەین زۆر روون و ئاشکرایە. یەکەمیان تەفروتوناکردنی کەمپەکانیانە کە ٢٥ کیلۆمەتر لەو دیوی سنوورەکانمانەوەن. دووەمیان چوونە قەندیل و مانەوەیە لەوێ و جێگرکردنی حاکمیەتمانە».

قهندیل که ناوچهیهکى ستراتیژى گرنگه، بهدرێژایی مێژوو پهناگهیهکى ئارام بووه بۆ بزوتنهوه چهکدارییه کوردییهکان، ساڵانێکى درێژیشه  بووهته پێگهى سهرهکى پهکهکه که لهشهڕێکى خوێناویدایه لهگهڵ تورکیا.

ههرچهنده هیچ ئامارێکى ورد نییه لهبارهى ژمارهى گهریلاکانى پهکهکه له قهندیل، بهڵام پێشتر شارهزایانى سهربازى ژمارهى گهریلاکانى پهکهکهیان لهو ناوچه شاخاوییه سهخته به چوار ههزار گهریلا خهمڵاندبوو.

بهدرێژایی شهڕو ململانێ چهکدارییهکانى نێوان تورکیا و پهکهکه، قهندیل که بهسهدان گوند له خۆدهگرێت، به بهردهوامى بووهته ئامانجى فڕۆکه جهنگییهکانى تورکیا، که ژیانى له گوندهکانى ئهو سنوره تاڵکردووه.

لهگهڵ ئهوهشدا و لهگهڵ ههر ئاگربهستێکى نێوان تورکیا و پهکهکه که درێژترین و دواترینیان لهنێوان ساڵانى 2013 بۆ 2015 بوو بههۆى پڕۆسهى ئاشتى یهوه، ژیان لهو گوندانهسهرلهنوێ دهژیایهوه، ههرکاتێکیش ئاگربهست کۆتایی دههات ئاگر و دوکهڵى بۆردومان جارێکى تر ژیانى له گوندنشینهکان تێکدهدایهوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار