دراوسێ ئەڵمانییەکانی عەلی بەشار: بکوژی سوسانا شەقاوە بوو، مادەی هۆشبەری بەکاردەهێنا
7 ساڵ لەمەوپێش
ئەڵمانیا بیر لە گۆڕینی یاساکانی بەرامبەر پەنابەران دەکاتەوە
هاوڵاتی
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی دۆچە ڤێلە، لە ئەڵمانیا باس باسی کوشتنی ئەو کچە ١٤ ساڵەیە بە ناوی سوسانا کە لە لایەن گەنجێکی دانیشتووی زاخۆ بە ناوی عەلی بەشار دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەری و دواتر کوشتویەتی.
ئەوەی زیاتر خەڵکی ئەڵمانیای تووڕەکردووە ئەوەیە کە ئەو پەنابەرە داوای مافی پەنابەرێتی لە لایەن ئەڵمانیاوە رەتکراوەتەوە، بەڵام بەهۆی یاساکانی ئەوروپا هەر لەکەمپەکانی ئەڵمانیادا ماوەتەوە.
پارتی پۆپۆلیستی راستڕەوی ئەڵمانیا، ئەی ئیف دی، هێرشیکردە سەر یاسای پەنابەران و لە بڵاوکراوەیەکیدا نووسیویەیت «پەنابەران مەترسی کوشتن بۆ ژن و کچەکانمان دروست دەکەن».
هەندێکیش تراژیدیای کوشتنی ئەو کچە جوولەکە ١٤ ساڵە لەلایەن عەلی ٢٠ ساڵەوە بە چیرۆکێکی بەکارهێندراو وەسف دەکەن لە لایەن هەندێک پارتی سیاسی ئەوروپا و ئەڵمانیا.
بەڵام بەگوێرەی ئەوەی لە ڕاپۆرتەکەی ئەو دەزگا میدیا ئەڵمانییە هاتووە، تەواوی راستی ڕووداوەکە بەم جۆرەی خوارەوە بووە.
لە ٢٢ یاخود ٢٣ مانگی پێنج، کوڕێک بەناوی عەلی، کچێک بەناوی سوسانا دەکوژێت و لە ٦ی مانگی شەش تەرمی کچەکە لە نزیک ماڵێکی پەنابەران کە عەلی و خێزانەکەی تیایدا دەژیان دۆزرایەوە.
لە ساڵی ٢٠١٦، عەلی فۆرمی مافی پەنابەرێتی
لە ئەڵمانیا پڕکردووەتەوە بەڵام ڕەتکراوەتەوە
لە ساڵی ٢٠١٦، عەلی فۆرمی مافی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا پڕکردووەتەوە بەڵام ڕەتکراوەتەوە، دواتر ناوبراو تانە لە بڕیارەکە دەدات و کەیسەکەی بڕیاری کۆتایی لەسەر نادرێت و چاوەڕوانی دادگا دەکرێت.
عەلی و خێزانەکەی، لە ٢ی مانگی شەش دەچنە تورکیا و پاشان بەرەو باکووری عێراق (هەرێمی کوردستان) بەڕێدەکەون، خێزانەکە بە کارتی مانەوەی پەنابەران گەشت دەکەن، بەڵام هێشتا ڕوون نیە کە ئایا ئەوان مافی گەشتیان هەبووە یاخود نا.
لە هەشتی مانگی شەش، عەلی لە لایەن دەزگاکانی پۆلیسی باکووری عێراق دەستگیر دەکرێت و لەهەمان رۆژدا دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەڵمانیا.
بەگوێرەی وتەی پۆلیسی ئەڵمانیا، عەلی دانی بەتاوانی کوشتنی کچەکەدا ناوە، جیا لە کوشتنی سوسانا، عەلی دانی بە چەند تاوانێکی دیکە ناوە کە لە عێراق کردوویەتی، بەڵام بە پۆلیسی وتووە کە هەموو تاوانەکانی بەبیر نایەت، چونکە لە ژێر کاریگەری خواردنەوە کحولییەکان و حەبدا بووە.
ئێستا رای گشتی ئەڵمانیا چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی وردی پۆلیسن، پرسیارەکەش ئەوەیە، ئایا کوشتنی سوسانا، دەبێتە تاوانێکی پەنابەران؟
عەلی و خێزانەکەی، نموونەیەکی دەگمەنی ئەڵمانیان چونکە ماوەی ١٨ مانگ بێ وەرگرتنی وەڵامی ئەرێنی ئەڵمانیا لەو وڵاتە ماونەتەوە.
ئەوانەی دژی پەنابەرانن لە ئەڵمانیا دەڵێن کاتێک پەنابەرێک مافی نادرێتێ دەبێت لە ئەڵمانیا دەربکرێت و نابێت بمێنێتەوە، بەڵام ئەوانە کە پشتگیری لە مافی پەنابەران دەکەن لە ئەڵمانیا دەڵێن، چارەنووسی ئەو کەسانە بە بڕیاری ئەڵمانیاوە بەندە و رەنگە ئەگەر بگەڕێندرێنەوە وڵاتی خۆیان دووچاری مەترسی کوشتن ببنەوە.
گۆڤاری دێر سپیگەل، لە دوای ڕووداوی کوشتنی سوسانای ١٤ ساڵ، دەچێتە ئەو ماڵەی خێزانی عەلی لێژیاون لە شاری ڤیسابدن.
دانیشتوانی ئەو گەڕەکە ئاشکرایان کردوە
عەلی گوێی بە پۆلیسی ئەڵمانیاش نەداوە.
دانیشتوانی ئەو گەڕەکە ئاشکرایان کردوە کە عەلی کەسێکی سەڕەڕۆ و شەقاوە بووە کە دەرمانی بێهۆشکەری بەکارهێناوە و گوێی بە پۆلیسی ئەڵمانیاش نەداوە.
پێشتریش ڕۆژنامەنووسی سووری، حەمزە جەرجانازی، ڕاپۆرتێکی لەسەر پەنابەرانی سووری لە ئەڵمانیا کردبوو و تیایدا ئاشکرای کردوە زۆرێک لە پەنابەران لە شارەکانی ئەڵمانیا ئالوودەی مادەی بێهۆشکەر بوون.
هەروەها عەلی، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ داوای پەنابەرێتی ڕەتدەکرێتەوە، ناچێتە پۆلەکانی فێربوونی زمانی ئەڵمانیشەوە.
ژیان لە شوێنێکدا کە پڕە لە پەنابەری جیاوازی دیکە زۆر ترسناکە، بە تایبەت ئەگەر زیاتر لە دوو ساڵ لەوێ بژیت بێ ئەوەی هیچی تایبەتمەندی خۆتت هەبێت و تەنانەت تەوالێتی خۆشت نەبێت. ئەمە وایان لێدەکات ئالوودەی ماددەی هۆشبەر ببن و هەندێکیان لەشفرۆشی دەکەن. حەمزە بۆ ڕۆژنامەی بی زێتی ئاشکرا کرد.
ئەڵمانیا ئێستا خەریکە ناچار دەکرێت کە یاساکانی لەبەرامبەر پەنابەران بگۆڕێ، چونکە بەگوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا، خودی ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، لەسەر کەیسی سوسانا قسەی کردوە و خەمناکی خۆشی دەربڕیوە.
مێرکڵ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئەی ئاڕ دی، ئاشکرای کردوە کە «چاکسازی لە سیستەمی بەڕێوەبردنی و وەرگرتنی پەنابەران دەکەن، چونکە سیستەمی ئێستا کەمووکوڕی هەیە».
بەهۆی ڕەوشتی بەشێک لە پەنابەران، تادێت ئەوروپا زیاتر و زیاتر دەنگی ناڕەزایی دژی پەنابەران دەردەبڕێت، بەجۆرێک لە تازەترین هەڵبژاردندا لە ئیتاڵیا پارتێکی دژە پەنابەر حکوومەتی پێکهێنا.
لە وڵاتی نەمساش کار بۆ داخستنی چەند مزگەوتێک دەکرێت کە بە بڕوای خۆیان توندوتیژی لەناو کۆمەڵگای نەمسادا دروستدەکات و ئەمەش ناڕەزای موسوڵمانانی لێکەوتووەتەوە.
ئێستا عەلی وەک دیارترین تۆمەتباری پەنابەران
لێکۆڵینەوەی زیاتری لەگەڵ دەکرێت و لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیایە.
ئێستا عەلی وەک دیارترین تۆمەتباری پەنابەران، لێکۆڵینەوەی زیاتری لەگەڵ دەکرێت و لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیایە.
جێهشیتنی ئهڵمانیا لە لایەن عهلی و خێزانەکەیەوە کە دایکی و باوکێک و پێنج خوشک و دوو بران، پرسیاری زۆری وروژاندووه کە بۆچی لەو کاتەدا سوسانا کوژراوە ئەوان گەڕاونەتەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە دایکی کچەکە لە ماوەی دیارنەمانی کچەکەیدا بە ئاشکرا دەسەڵاتدارانی ئاگادارکردبووەوە.
دایکی سوسانا له رێگهی فهیسبووکهوه توڕهیی خۆی دهربڕیوه و بهردهوام لهبارهی دیارنهمانی کچهکهی رهخنهی له دهسهڵاتدارانی ئەڵمانیا گرتووه.
رۆژی 1/6/2018 دوای ههفتهیهک له دیارنهمانی سوسانا، پهیامێکی ئاراستهی مێرکڵ کردووهو نوسیوویهتی «داوای یارمەتیت لێدهکهم، چونکه من ههست دهکهم دهوڵهتی ئهڵمانیا و هاوڕێ و هاوکارهکانمان له هێزهکانی پۆلیس دهستیان له ئێمه بهرداوه«.
بهڵام رۆژی 23/5/2018 له مۆبایلی کچهکهیهوه نامهیهک بۆ دایکی به زمانی ئهڵمانی نووسراوه «بهدوامدا مهگهڕێ، دوای دوو تا سێ ههفتهی دیکه دهگهڕێمهوه«.