ئه‌ندامێکى فراکسۆنى پارتى: دانیشتنى په‌رله‌مان له‌سه‌ر هاتنى سوپاى تورکیا هیچ سوودێکى نابێت
7 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
بریارده‌رى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه ده‌ڵێت سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان وه‌ڵامى داواى په‌رله‌مانتارانى نه‌داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر هاتنى سوپاى تورکیا بۆ هه‌رێمى کوردستان و ئه‌ندامێکى فراکسۆنى پارتیش پێیوایه دانیشتنى په‌رله‌مان هیچ سوود و قازانجێکى نابێت.
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که نزیکه‌ى سێ هه‌فته‌یه داوایان ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کردووه بۆ دانیشتن له‌سه‌ر هاتنى سوپاى تورکیا بۆ ناو هه‌رێم، به‌ڵام وه‌ڵامنه‌دراونه‌ته‌وه.
به‌هار عه‌بدوره‌حمان، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید، له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" نزیکه‌ى سێ هه‌فته‌یه 10 په‌رله‌مانتار زیاتر داوامان له سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کردووه بۆ ئه‌وه‌ى دانشتێک ئه‌نجام بدرێت له‌سه‌ر هاتنى سوپاى تورکیا بۆ ناو خاکى هه‌رێم، ته‌بعه‌دن ده‌بێت سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان دانیشتنه‌که رێکبخات، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامى داواکه‌ى ئێمه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئیدانه‌ى هاتنى سوپاى تورکیا ده‌که‌ن بۆ هه‌رێمى کوردستان.
هه‌روه‌ها وتیشى" هاتنى سوپاى تورکیا بۆ ناو هه‌رێم، ئیدانه ده‌که‌ین و داوا ده‌که‌ین به زوترین کات بچنه ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم".
ئه‌ندامێکى فراکسۆنى پارتى ده‌ڵێت په‌رله‌مانى کوردستان دانیشتنیشى بۆ ئه‌نجام بدات هیچ سوود و قازانجێک به پڕۆسه‌که ناگه‌یه‌نێت.
شوان شێخ ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" بۆ هاتنى سوپاى تورکیا هیچ پێویست به دانیشتنى په‌رله‌مان ناکات و هیچ سود و قازانجێک به پڕۆسه‌که ناگه‌یه‌نێت".
ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌و دۆخه شتێکى نێوده‌وڵه‌تییه و ده‌بێت له ئاستى باڵا گفتوگۆى له‌سه‌ر بکرێت.
هه‌روه‌ها وتیشى" ده‌توانین هه‌موومان خه‌مان بێت تا به حیوار و گفتوگۆ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت".
سه‌رۆکى فراکسۆنى یه‌کێتى ده‌ڵێت ئیدانه‌ى هاتنى سوپاى تورکیایان کردووه و په‌یامیشیان گه‌یاندۆته کونسوڵگه‌رى ئه‌و وڵاته بۆ راگرتنى هاتنى ئه‌و سوپایه بۆ ناو هه‌رێم.
هاوکات، دلێر مسته‌فا ، سه‌رۆکى فراکسۆنى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌سایتى هاوڵاتى وت" ئێمه چه‌ند جارێک ئیدانه‌ى هاتنى سوپاى تورکیامان کردووه بۆ ناو خاکى هه‌رێم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین کێشه‌کان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکرێت و هیچ که‌سێک نه‌بێته قوربانى و زیانى لێ بکه‌وێت".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، که داوا له یه‌کێتى نه‌کراوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپاى تورکیا بکه‌ن، به‌ڵام نازانم له‌خه‌ڵکى تر داوا کرابێت.
هه‌روه‌ها دلێر مسته‌فا وتیشى" به‌شێوه‌ى ناڕه‌سمى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کونسوڵگه‌رى تورکیا‌و چه‌ند لایه‌نێکى تر کراوه که هاتنى سوپاى تورکیا زه‌ره‌ر له هه‌رێمى کوردستان ده‌دات و خه‌ڵکى سڤیل ده‌بێته قربانى، بۆیه داوا ده‌که‌ین که هاتنى ئه‌و هێزانه رابگیرێت".
هاوکات، زیاتر له دوو مانگه سوپاى تورکیا هێزێکى زۆرى هێناوه‌ته خاکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه و زیاتر له 35 کیلۆمه‌تر سونرى هه‌رێمى به‌زاندووه و به‌رپرسانى تورکیا ده‌ڵێن بۆ دژایه‌تى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) هاتوون.
هه‌ر ئه‌مڕۆش سوپاى تورکیا و هێزه ئاسمانییه‌کانى تۆپباران و بۆمبارانى سنوره‌کانى برادۆست و شاخى خوا کوڕکى کردووه.
چه‌ند جارێکیش، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان باسى له‌وه کردووه که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر قه‌ندیل.