پەتا و برسێتی و کۆلێرا و شەڕ هەڕەشە لە دانیشتوانی حودەیدە دەکەن
7 ساڵ لەمەوپێش
شەڕ لە میناو فڕۆکەخەخانەی حودەیدەی لە نێوان چەکدارە حوسیەکانی یەمەن و هاوپەیمانی عەرەبی بەردەوامە کە میناکە سەرچاوەی گەیاندنی هاوکاریە بۆ یەمەنیەکان، ئەمەش مەترسی زیادبوننی برسێتی و ۆەتای کۆلیرای زیاتر کردوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بلاوی کردوە ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتی سعودیە هیرشیان کردۆتە سەر فرۆکەخانەی حودەیدە کە هێشتا بەشێکی لە چنگی چنگی حوسیەکاندایە.
ئاژانسەکە نوسیەتی لەگەڵ درێژەکیشانی شەرەکە مەینەتی دانیشتوانەکەی زیادی کردوە لە پەتاو برسێتی و کۆلێرا.
دانیشتوویەکی حودەیدە بە رۆیتەرزی وتووە "سێ رۆژە لە ترس و دڵەراوکێ دەژین چونکە گەرەکەکەمان نزیکی فڕۆکەخانەکەیە".
ماوەی سێ رۆژە شەڕ لە حودەیدە چڕبۆتەوە و هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە هەینی رایگەیند دەستیگرتووە بەسەر فرۆکاخانەی حەدەیدە کە لە ژیر چنگی حوسیەکانی نزیک لە ئێرانەوەیە. هاوکات نەتەوە یەکگرتوەکان نەتەوە هۆشداری دا کە ملیۆنان کەس توشی برسێتی دەبن.
دانیشتوویەکی تری شارەکە بە رۆیتەرزی وتووە کە لە ناو دەنگی بۆردومان و تەقینەوەدا نەیانتوانیوە بچنە دەرەوەو رۆژێکی پڕ لە ترس بووە بۆ ئەوان.
ئەمەش لەکاتیکدا کە رۆژی پێشتر ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى داوایکرد بەندەرى ئاوی ستراتیژى حودەیدە بەکراوەیى بمێنێتەوە و دانەخرێت چونکە رێرەوى سەرەکییە بۆ گەیاندنى هاوکاری خۆراکى و مرۆییەکان بۆ یەمەن.
هەروەها جەختیشیان کردەوە کە پشتگیرى هەوڵە دیبلۆماسیەکانى نێردەى تایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن بۆ کاروبارى یەمەن.
هاوکات سوید داوایکرد، دەستبەجێ هێرشکردنە سەر حودەیدە رابگیرێت و هەلى گفتوگۆکردن برەخسێنرێت بۆ کشانەوەى حوسییەکان لە شارەکە.
هەروەها باڵیۆزى ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، وڵاتانى ئەندام لە ئەنجومەنى ئاسایش نیگەرانن لەو مەترسییە مرۆییانەى کە پێدەچێت لە حودەیدە رووبدەن.
دانیشتوانی حودەیدە بە رۆیتەریان وتووە کە بینیوویانە حوسیەکان خەندەقی گەورەیان لە دەروازەی باشووری شارەکە لیداوە بۆ ریگریکردن لە پێشرەوی هێزەکانی حکومەتی یەمەن کە سعودیەو هاوپەیمانی عەرەبی پاڵپشتی دەکەن بۆ ئەوەی نەتوانن بەرەو سەنیا بەریکەون.