لیستى ئیسلامی شکستى هێناو به‌ره‌ى ناڕازیش هاوپه‌یمانى ناکه‌ن

7 ساڵ لەمەوپێش



ههوڵ ههیه ههڵبژاردنهکانى بڕیارلێدراوی کوردستان دوابخرێت و لهگهڵ ئهنجومهنى پارێزگاکانى عێراقدا بکرێت.

 

ئارا ئیبراهیم

 

ههر سێ لایهنه ئیسلامییهکهى کوردستان نهیانتوانى لیستێکى هاوبهش پێکبهێنن و چوار لایهنه ناڕازییهکهش هاوپهیمانى دروستناکهن بۆ ههڵبژاردنهکانى پهرلهمانى کوردستان، که بڕیاره له 30ى ئهیلول ئهنجامبدرێت و ههوڵیش دهدرێت بۆ دواخستنى.

بهپێى لێدوانى چهند بهرپرسێکى ههڵبژاردنى نێو چوار لایهنهکه (گۆڕان، یهکگرتوو، هاوپهیمانى، کۆمهڵ) لیستى هاوبهشیان نابێت بۆ ههڵبژاردنهکانى پهرلهمانى کوردستان، بهرپرسى ناوهندى ههڵبژاردنى کۆمهڵ دهڵێت»دروستنهبوونى لیستى ئهو چوار حزبه یان دروستنهبونى لیستى ئیسلامى ناکاته ئهوهى ئهم چوار لایهنه ویستى پێکهوهیان تێکبچێت»

چوار لایهنهکه هاوپهیمانى ناکهن

هاوژین عومهر، بهرپرسى ناوهندى ههڵبژاردنى کۆمهڵى ئیسلامى لهلێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «دروستنهبوونى لیستى ئهو چوار حیزبه یان دروستنهبونى لیستى ئیسلامى ناکاته ئهوهى ئهم چوار لایهنه ویستى پێکهوهییان تێکبچێت یان نهتوانن بهو کورسییانهى دهیهێنن فراکسیۆنێکى هاوبهش دروست بکهن، چونکه دۆخى سیاسى عێراق و ههرێمى کوردستان لهرووى سیاسییهوه ئاڵۆزه«.

ههروهها قاسم گهڵاڵى، بهرپرسى ئهنجومهنى ههڵبژاردنى یهکگرتوو له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی ئهوهى خستهڕوو تا ئێستا لهنێوان چوار لایهنهکه گفتوگۆ لهسهر هاوپهیمانێتى نهکراوهو هیچ لایهنێکیش قسهیان لهگهڵ یهکگرتوو نهکردووه بۆ هاوپهیمانێتى. وتیشى «ئهسڵ ئهوه ههر لایهنهو به جیا دابهزێت، بهڵام دهرگاى هاوپهیمانێتیمان دانهخستووه«.

ناوبراو جهختى لهوهشکردهوه که « لیستى ئیسلامى به بێ کۆمهڵ کرچ و کاڵ دهردهچێ و ناکرێت».

بڕیاره ههڵبژاردن لهکاتى خۆیدا بکرێت و بۆچون بۆ دواخستنیشى ههیه

له کۆى 38 لایهنى بهشداربوو، یهک هاوپهیمانێتى لهنێوان حیزبى سۆسیالست و پارتى کرێکاران و رهنجدهران و یهکێتى نهتهوهیى کراوه و ئهمڕۆش دهرگاى هاوپهیمانێتى دادهخرێت.

شۆڕش حهسهن، بهرپرسى پهیوهندییهکان و راگهیاندنى کۆمسیۆنى باڵاى ههڵبژاردنهکان و راپرسى ههرێمى کوردستان ئاماژهى بهوهشکرد، ئهوان وهک کۆمسیۆنى ههرێم ههموو ئامادهکارییهکیان بۆ ههڵبژاردنهکانى پهرلهمانى کوردستان ئهنجامداوه.

شۆڕش حهسهن، به هاوڵاتی وت «تائێستا حکومهت لهسهر ئهنجامدانى ههڵبژاردنهکانى ئهنجومهنى پارێزگاکان و سهرۆکایهتى ههرێم هیچ شتێکیان پێ نهوتوون، ههر کاتێک حکومهت نوسراویان ئاڕاسته بکات وهک ئهنجومهنى کۆمسیاران گفتوگۆى لهسهر دهکهن».

هاوکات، سهمیر ههورامى، راوێژکارى جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم لهلێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «ههڵبژاردنهکانى پهرلهمانى کوردستان له 30/9 دا بڕیاره ئهنجام بدرێت، بهڵام بۆچونێکیش  ههیه که لهگهڵ ئهنجومهنى پارێزگاکانى عێراقدا بکرێت له 2/12/2018 پێکهوه، بهڵام باسى ههڵبژاردنى سهرۆکایهتى ههرێم نهکراوه«.

بڕیاره ئهنجومهنى پارێزگاکانى عێراق له 2/12/2018 ئهنجام بدرێت و «چهند بۆچونێک ههیه ههڵبژاردنى پهرلهمان و ئهنجومهنى پارێزگاکانیش بخرێته ئهوکاته، بهڵام دواجار لایهنه سیاسییهکان گفتوگۆى لهسهر دهکهن و بڕیار دهدهن»، سهمیر ههورامى وا دهڵێت.

بهڵام زمناکۆ ئیسماعیل، رێکخهرى ژوورى ههڵبژاردنى بزوتنهوهى گۆڕان لهلێدوانێکدا به هاوڵاتی وت»لهگهڵ ئهوهداین که ههڵبژاردنهکان له کاتى خۆیدا ئهنجام بدرێت و وهکو گۆڕان ئامادهسازیمان بۆ کردووه«.

ههروهها بهرپرسى ناوهندى کۆمهڵ باسى لهوهشکرد، لهگهڵ ئهوهدان ههڵبژاردنهکانى پهرلهمانى کوردستان لهکاتى خۆیدا بکرێت و ئهنجومهنى پارێزگاکانیشى لهگهڵ بێت بهڵام،» ههرێمى کوردستان پێویستى به دامهزراوهیهک نییه بهناوى سهرۆکایهتى ههرێمهوه، ئهوه ماڵێکى زیادهیهو سهرشکێنه«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار