کارەبا: لە ته‌مموزدا هەشت کاتژمێر کاره‌با ده‌ده‌ینه هاوڵاتیان
7 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌دات که له‌سه‌دا 90ى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با دراوه‌ته که‌رتى تایبه‌ت و دوو هه‌زار و 500 بۆ سێ هه‌زار مێگاوات کاره‌با له‌هه‌رێمدا هه‌یه، باسى له‌وه‌شکرد که له‌خراپترین حاڵه‌تدا له‌مانگى ته‌مموزدا هەشت کاتژمێر کاره‌با ده‌ده‌نه هاوڵاتیان.
سالار حوسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که حکومه‌تى هه‌رێم ستراتیژى وابووه له دواى 2011 به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با له‌ڕێگه‌ى که‌رتى تایبه‌ته‌وه بێت، له‌سه‌دا 90ى به‌رهه‌مى کاره‌با له‌ده‌ستى که‌رتى تایبه‌تدایه، که له‌لایه‌ن سێ وه‌به‌رهێنه‌وه کاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، »هه‌ریه‌ک له ئه‌حمه‌د ئیسماعیل، کۆمپانیاى کار، کۆمپانیاى قه‌یوان به‌رهه‌مى کاره‌با دابین ده‌که‌ن».
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، که له‌سه‌دا 10ى به‌رهه‌مى کاره‌با له وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى دوکان و ده‌ربه‌ندیخان پێکدێت و کاره‌باى هه‌رێم له‌نێوان دوو هه‌زارو 500 بۆ سێ هه‌زار مێگاواتدایه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد که دوو فاکته‌ر گۆڕانکارى به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى کاره‌بادا ده‌هێنێت که کێشه دروست ببێت له به‌رهه‌مى کاره‌با چه‌ند سه‌د مێگاواتێک کاره‌با دێته دواوه و خواستى به‌کارهێنانى کاره‌با به‌پێى پله‌کانى گه‌رماو پێداویستى هاوڵاتیان.
وتیشى «پێشبینى ئێمه ئه‌وه‌یه که وه‌ک هاوینى ساڵى رابردوو که له‌خراپترین حاڵه‌تدا هه‌شت کاتژمێر ده‌توانین کاره‌با بده‌ینه هاوڵاتیان که هه‌وڵده‌ده‌ین بتوانین زیاترى بکه‌ین».
سالار حوسامه‌دین، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که داهاتى خۆیان له‌ئێستادا ته‌نها 100 ملیار دیناره‌و رێگه‌یان پێدراوه ته‌نها له‌سه‌دا 10ى به‌کاربهێنینه‌وه و له‌و رێژه‌یه له‌سەدا هه‌شتى بۆ چاککردنه‌وه‌ى تۆڕه‌کانى کاره‌باو له‌سه‌داى دووى بۆ ده‌عمى هاوکارییه بۆ کارمه‌ندانى کاره‌با.
له‌ماوه‌ى رابردوودا، کاره‌باى سلێمانى داوایان کردووه له‌سه‌دا 20ى داهاتى کاره‌بایان پێ بدرێت بۆ چاکردنه‌وه‌ى تۆڕه‌کانى کاره‌با، به‌ڵام بەوتهى سالار حوسامه‌دین، وه‌زاره‌تى دارایى و حکومه‌تى هه‌رێم ته‌نها به له‌سه‌دا 10ى رازى بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که زیاتر له 100 ملیار دیناریان لاى هاوڵاتیانى هه‌رێمه که که‌ڵه‌که‌بووى ساڵانى رابردووه‌و له‌وه‌زاره‌تى کاره‌باوه نوسراویان بۆ حکومه‌تى هه‌رێم کردووه که له پاشه‌که‌وتى
موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پاره‌کانیان لێ وه‌ربگیرێته‌وه.
سه‌باره‌ت بهوشیارکردنهوهى هاوڵاتیان، سالار حوسامه‌دین، ره‌خنه‌ى له که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندن گرت و وتى »له‌گه‌ڵ هه‌رچى که‌ناڵ هه‌یه قسه‌مان کردووه به‌بێ به‌رانبه‌ر ئاماده‌نین وشیارى به‌کارهێنانى کاره‌بامان بۆ بڵاوبکه‌نه‌وه‌و هه‌موویان به‌نرخى گران زۆر بۆمان ده‌که‌ن، هه‌ر که‌ناڵێک هاوکاریمان بکات بێ به‌رانبه‌ر سوپاسیان ده‌که‌ین».