ئەنجامی هەڵبژاردن نزیکە لە هەڵوەشاندنەوە

6 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سبەینێ دەنگبدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، ئەگەر هاتوو دەرکەوت لەسەدا ١٥ ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا کراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە لیژنهى بهدواداچون بۆ راستییهکانى ههڵبژاردن دەڵیت لهسهدا 40 دهنگهکان ساختهکراون.

ئارام شێخ محهمهد، جێگرى سهرۆکى پهرلهمانى عێراق به ‌‌ هاوڵاتی وت «ئهگهر ساختهکارییهکان بسهلمێندرێت و رێژهکهى بگاته لهسهدا 15 ئهوا ههڵبژاردنهکان ههڵدهوهشێتهوه«.

وتیشى «پهرلهمان کۆدهبێتهوه تا چهند بڕگهیهک لهیاساى ههڵبژاردنهکان دهستکارى بکات تا ههژمارکردنهوهى لهسهدا سهدى دهنگهکان بهدهست ئهنجام بدرێت، ئهگهر نا پهرلهمان بێ دهنگ نابێت لهو یاسایهى خۆى دهریکردووه و دهبێت وهک خۆى جێبهجێ بکرێت».

بڕیاره پێنجشهممه کاتژمێر 11ى سهرلهبهیانى ئهنجومهنى نوێنهران کۆببێتهوه بۆ ههموارکردنهوهى چوارهمى یاساى ههڵبژاردنهکان و چهند بڕگهیهک زیاد بکات تا ههژمارکردنهوهى دهنگهکان بهدهست، لهسهدا سهد بکرێت.

هەروەها عادل نورى، سهرۆکى لیژنهى بهدواداچون بۆ راستییهکانى ههڵبژاردنى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق لهلێدوانێکدا بۆ ‌‌ هاوڵاتی ئاماژهى بهوهکرد داڕشتنهوه تهواوى پرۆژه بڕیارى ههموارکردنى چوارهمى یاساى ههڵبژاردنهکان تهواو کرا و رۆژى پێنجشهممه کۆدهبینهوه.

وتیشى»ئهمهنده کۆت و بهندمان داناوه، شهیتان ساختەکاری کردبێت تێدا دهرناچێت، دهبێت لهسهدا سهدى دهنگهکان ههژمار بکرێتهوه ههموو ئهنجامهکان و بڕیارهکانى کۆمسیۆن ههڵبوهشێتهوهو باتڵه«.

عادل نورى زیاتر وتی «ملیۆنان دهنگ ساختهکارییان تێدا کراوهو بهپێى ئهو بهدواداچونهى ئێمه کردومانه وهک لیژنهکه رێژهى لهسهدا 40ى دهنگهکان ساختهکارییان تێدا کراوه، بڕگهیهک زیاد دهکهین ئهگهر رێژهى ساختهکارى لهسهدا 15% بێت ئهوا ههموو ههڵبژاردنهکه ههڵدهوهشێتهوه«.

لە چاوپێکەوتنێکی ژمارەی پێشووی ‌ دا عادل نورى، ئەوەی ئاشکرا کردبوو که تەنها لەسەدا نۆ-ى هاوڵاتیانى عێراق بەگشتى بەشدارى هەڵبژاردنەکانیان کردووه و له چەند شوێنێک ساختەکارى بەرێژەى لەسەدا 80 بووه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار