هاوپه‌یمانى نێوان چوار لایه‌نه‌که بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان گه‌یشته بنبه‌ست
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
گفتوگۆکردنى نێوان لایه‌نه ناڕازییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى و پارتى بۆ پێکهێنانى هاوپه‌یمانێتى گه‌شتۆته بنبه‌ست و کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵیدا نییه‌و گۆڕان و هاوپه‌یمانى و یه‌کگرتوو ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان یه‌ک لیست پێکبهێنن.
ئه‌و چوار لایه‌نه دوێنێ بڕیاریاندا چاوه‌ڕێى سه‌رکردایه‌تى باڵاى حیزبه‌کانیان بکه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان و راپرسى دوا واده‌یه بۆ دیاریکردنى هاوپه‌یمانێتییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان.
ئارام قادر، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى هاوپه‌یمانى به هاوڵاتی وت «ئێمه وه‌کو هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین له‌لایه‌نه‌کان بەجیا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌که‌ن به‌ڵکو پێکه‌وه به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستاندا بکه‌ین، به‌ڵام تائێستا هه‌وڵه‌کان نه‌چووەته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت».
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى ماوه‌ى هاوپه‌یمانێتى درێژنه‌کاته‌وه، ئه‌وا هه‌ر لایه‌نه‌و به‌جیا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌کات.
دوێنێ جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کۆبونه‌وه‌و له به‌یاننامه‌یه‌کدا که وشیار عومه‌ر له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا باسى کرد و وتى «بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماده‌یه و ده‌ستپێشخه‌ره بۆ هه‌مو کارێکى پێکه‌وه‌یى، هاوپه‌یمانى سیاسى و به‌ره‌یى له‌نێوان هه‌مو ئه‌و پارته سیاسى و گروپه کۆمه‌ڵایه‌تى و ریفۆرمخوازیانهى ئامانجیان گۆڕانکارى ریشه‌یى سیاسیى و ئابوریى و کۆمه‌ڵایه‌تییه، له‌ڕێگه‌ى چه‌سپاندنى حوکمى یاسا و دادپه‌روه‌ریى کۆمه‌ڵایه‌تى و گه‌شه‌پێدانى ئابوریى و دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى».
وشیار عومه‌ر، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى به هاوڵاتی وت «گۆڕان ده‌ستپێشخه‌رى کردووه‌و ئاماده‌یه، زیاتر قسه‌م نییه«.
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت وه‌ک مه‌بده‌ئی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان به‌جیا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان بکه‌ن و دواتر به‌ره‌ى هاوبه‌ش پێکبهێنن.
ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «وه‌کو مه‌بده‌ئ کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین وه‌ک خۆمان به جیا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان بکه‌ین، دواتر به‌ره‌یه‌ک پێکبهێنرێت له‌و لایه‌نانه‌ى ده‌یانه‌وێت چاکسازى سیاسى و ئیدارى بکه‌ین له‌هه‌رێمى کوردستاندا».
هه‌رچه‌نده یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى هاوپه‌یمانێتییان له دوو رۆژى رابردوو راگه‌یاند به‌ناوى (به‌ره‌ى چاکسازى)، به‌ڵام ئاماده‌شن به‌شدارى هاوپه‌یمانێتى فراوانتر بکه‌ن له‌گه‌ڵ سێ لایه‌نه ناڕازییهکهى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى و پارتى.
قاسم گه‌ڵاڵى، به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کگرتوو به هاوڵاتی وت «پێشتر هه‌وڵدراوه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵى ئیسلامى هاوپه‌یمانێتى ئه‌نجام بدەین، به‌ڵام خۆیان ئازادن که به‌شدارییان نه‌کردووه‌و پێیانوابووه له به‌رژه‌وه‌ندیاندا نییه، ئێستاش ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ى ده‌یانه‌وێت چاکسازى بکه‌ن هاوپه‌یمانێتى فراوانتر بکه‌ین».
ده‌رباره‌ى نه‌چونه ناو هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌و یه‌کگرتوو، به‌رپرسه‌که‌ى کۆمه‌ڵى ئیسلامى وتى «به‌هۆى ئه‌و دۆخه سیاسییه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هاتۆته ئاراوه، به‌رچاو روونییه‌ک نییه بۆ هاوپه‌یمانێتى و پێکه‌وه بوون له یه‌ک لیستدا، ئێمه پێمانوابووه له به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌تدا نییه نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندى کۆمه‌ڵ، چونکه هه‌موو کات به‌رژه‌وه‌ندى میله‌تمان پێشخستووه‌و بیرمان له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆمان نه‌کردووەته‌وه«.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان لە 30 ئه‌یلول ئه‌نجام بدرێت و تائێستا دوو هاوپه‌یمانێتى ناوى خۆیان تۆمار کردووه.