چوار لایه‌نه ناڕازییه‌که باسی زیادکردنی کورسییه‌کانیان دەکەن
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
چوار لایه‌نه ناڕازییهکهى هه‌رێمى کوردستان پێشبینى جیاواز ده‌که‌ن بۆ هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان و گۆڕانکارى لهکورسییهکانیاندا، به‌پێى بۆچونى به‌رپرسانیان بێت هاوپه‌یمانى هه‌شت و گۆڕان حه‌وت و یه‌کگرتوو چوار و کۆمه‌ڵ دوو کورسیان فه‌وتاوه‌و چاوه‌ڕێى ده‌نگى راسته‌قینه‌ى خۆیان ده‌که‌ن.
چوار لایه‌نه ناڕازییهکهى هه‌رێم پێکهاتوون له هه‌ریه‌که له (بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى، یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ).
رێبوار که‌ریم وه‌لى، وته‌بێژى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «هاوپه‌یمانى 10 کورسى به‌ده‌ستهێناوه‌و ته‌نها دوو کورسییان بۆ جێهێشتووین، ئه‌گه‌ر هه‌ژمارکردنه‌وه به حه‌قیقى بکرێت هه‌شت کورسیمان بۆ ده‌گه‌رێته‌وه، چونکه به‌ئامانج گیراوین له ساخته‌کارییه‌کاندا».
هه‌روه‌ها ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «ئه‌گه‌ر هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان به راستى و دروستى بکرێت له‌سلێمانى و هه‌ولێر دوو کورسیمان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه لانى که‌م، چونکه ئه‌و ده‌نگانه‌ى بۆمان هاته‌وه، به‌پێى ئه‌و شوێنانه‌ى ده‌ستکارى نه‌کرابوون ده‌نگه‌کانمان زۆر زیاتر بووه «.
چوار لایه‌نه ناڕازییهکهى هه‌رێم پاش ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باسیان لهساختهکارى کرد له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن دڵخۆشن و ئومێدیان هه‌یه ده‌نگه ڕاسته‌قینه‌کانیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
له‌لایه‌کى تره‌وه، قاسم گه‌ڵاڵى به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «چوار کورسیمان فه‌وتاوه له‌پارێزگاى دهۆک دووکورسى و له‌هه‌ولێر و سلێمانى یه‌کى کورسییه‌ک و چاوه‌رێى هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان ده‌که‌ین».
هاوکات، به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان لهفراکسۆنى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «له سلێمانى سێ بۆ چوار کورسیمان فه‌وتاوه‌و له هه‌ولێر دوو کورسى و له که‌رکوکیش لانى که‌م کوردسیهکمان فه‌وتاوه، به کۆى گشتى حه‌وت کورسیمان فه‌وتاوه و چاوه‌رێین بۆمان بگه‌رێته‌وه«.
ئه‌م قسانه‌ى به‌رپرسانى چوار لایه‌نه ناڕازییه‌که له‌کاتێکدایه، که هێشتا هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ستى پێنه‌کردووه.