كتێبی نۆهه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له باره‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ت و راده‌ی جێبه‌جێكردنی
4 ساڵ لەمەوپێش
سامان ساڵح
سه‌ره‌تا: ناساندنی كتێب
كتێبی نۆهه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناساندن، شیكردنه‌وه، تۆماری 100 رۆژی یه‌كه‌م
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیه له بواری زانسته رامیارییه‌كاندا، كه به رێبازێكی زانستی باس له نۆهه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
كتێبه‌كه له پێشه‌كی و سێ به‌ش پێكهاتووه، له 204 لاپه‌ڕه‌دا، نۆبه‌ی یه‌كه‌می چاپی ساڵی 2020ی ده‌رچووه.
ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌یه له نۆهه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ناساندن پێكهاته‌ی حكومه‌ت و شیكردنه‌وه و نرخاندنی كارنامه‌ی نۆهه‌مین كابینه‌ی حكومه‌ت و دواتر و له‌به‌شی سێیه‌مدا تۆماری 100 رۆژی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی حكومه‌ت كراوه و كاره‌كانی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ته‌مه‌نی حكومه‌تی تێدا خراوه‌ته‌ڕوو.
یه‌كه‌م: ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه
له مێژووی دروستبوونی یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه له 4/7/1992 وه تا ئێستا، به كابینه‌كانی سه‌رده‌می دوو ئیداره‌یشه‌وه، نۆ كابینه‌ی حكومه‌ت دروستبووه، سه‌رجه‌م حكومه‌ته‌كانی كوردستان، حكومه‌تی هاوپه‌یمانێتی بوون، به تایبه‌ت له نێوان هه‌ردوو حیزبی زۆرینه‌ی هه‌رێم، پ.د.ك و ی.ن.ك.
دیارده‌ی هاوپه‌یمانێتی له دروستكردنی حكومه‌تدا له ده‌ره‌نجامی بڕوابوون به هاوبه‌شیی و دابه‌شكردنی به‌رپرسیارێتی قۆناغه سه‌خته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه، به‌ڵكو ده‌ره‌نجامی دابه‌شبوونێكی جوگرافیانه‌ی هێزه له هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئاسانكاریی زیاتر بۆ دوو ئیداره‌یی، كه ئێستا زۆرجار لایه‌نه‌كان به تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتیی له كاتی جیاواز جیاوازدا ده‌یهێننه‌وه به‌رباس.
نۆهه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، له 10/7/2019 له دانیشتنی ژماره 13ی په‌رله‌مانی كوردستان، متمانه‌ی پێبه‌خشرا، نۆهه‌مین كابینه‌ی حكومه‌ت به‌رهه‌می هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانه كه له 30/9/2018 ئه‌نجامدرا.
له هه‌ڵبژاردنی 30/9/2018ی په‌رله‌مانی كوردستان 29 لیست و پارتی سیاسیی به‌شداربوون و 16 لیستیان توانیان به ژماره‌ی ده‌نگ، ببنه خاوه‌نی كورسی په‌رله‌مانی، كه هه‌شت لیستیان، لیستی پێكهاته‌ی مه‌سیحی و توركمان، بوون.
له هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا، 59%ی ده‌نگده‌ری خه‌ڵكی كوردستان به‌شداریكرد و 64.7%ی ده‌نگده‌ری هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگیان به هه‌ر سێ حیزبی سه‌ره‌كیی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت: پ.د.ك ، ی.ن.ك ، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان- داوه.
نۆهه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سێ وه‌زیری هه‌رێم و 18 وه‌زیر و یه‌ك وه‌زاره‌تی بێ وه‌زیر(سامانه سروشتییه‌كان) پێكهاتووه.
له‌م كتێبه‌دا باسی رێژه‌ی به‌شداریی حیزبه‌كان له نۆهه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تدا ده‌كات و به‌مجۆره دیاریی ده‌كات:
1- پارتی دیموكراتی كوردستان به ڕێژه‌ی له 41.66% (چل ویه‌ك و پۆینت شه‌ست و شه‌ش).
2- یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێژه‌ی له 29.16% (بیست و نۆ پۆینت شانزه).
3- بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌رێژه‌ی 16.66% (شانزه پۆینت شه‌ست و شه‌ش).
4- حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به ڕێژه‌ی 4.16% (چوار پۆینت شانزه).
5- پێكهاته‌ی مه‌سیحی به ڕێژه‌ی 4.16% (چوار پۆینت شانزه).
6- پێكهاته‌ی توركمان به‌ڕێژه‌ی 4.16% (چوار پۆینت شانزه).
ئه‌مه‌و چه‌ندین زانیاری ترله‌باره‌ی نۆهه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه له به‌شی یه‌كه‌مدا له‌م كتێبه‌دا هاتووه.
دووه‌م: نرخاندنی كارنامه‌ی حكومه‌ت
توێژینه‌وه‌كه به پێوه‌ری زانستیی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی حكومه‌ت، میتۆدی نیشانده‌ری له‌یزینی سه‌ره‌كیی (Key Performance Indicator) (مؤشرات الادا‌ء الرئيسية)ی به‌كارهێناوه. "له‌یزین" له‌شێوه‌زاری كرمانجی ژووری له زمانی كوردیدا، به مانای (الأداء) دێت.
توێژینه‌وه‌كه له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و میتۆده‌وه ده‌یه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسه بداته‌وه كه ئایا نۆهه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم توانیویه‌تی بنه‌ماكانی كارنامه‌كه‌ی له‌ماوه‌ی 100 رۆژی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیدا جێبه‌جێ بكات؟
له ئه‌نجامی شیكردنه‌وه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ت و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر بواره جیاوازه‌كانی كارنامه‌كه‌یدا هه‌ر له‌بواری چاكسازیی تا كارگێڕیی، له‌به‌ر رۆشنایی راپۆرتی حكومه‌ت له‌ماوه‌ی 100 رۆژی كاره‌كانیدا توێژینه‌وه‌كه گه‌یشتۆته ئه‌نجام ئه‌وه‌ی حكومه‌ت نه‌یتوانیوه به‌گوێره‌ی نیشانده‌ره‌كانی ناوكارنامه‌كه هه‌نگاوبنێت.
سێیه‌م: تۆماری رۆژ به رۆژی كاره‌كانی حكومه‌ت
یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانی توێژینه‌وه به زمانی كوردی له هه‌رێمی كوردستان، بریتییه له كه‌میی و ده‌گمه‌نی نووسین به زمانی كوردی، به‌تایبه‌ت نووسراوی فه‌رمانڕه‌وایی كه له رێگه‌ی ده‌زگه فه‌ڕمییه‌كانه‌وه نووسرابێت و بڵاوكرابێتنه‌وه، بۆ نموونه، كاره‌كانی رۆژانه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی له كوردستان، له‌لایه‌ن هیچ ده‌زگه‌یه‌كی حكومه‌تییه‌وه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی تۆمار ناكرێن، به‌ڵكو له‌لایه‌ن ده‌زگه راگه‌یاندنه‌كانی پارته سیاسییه‌كانه‌وه ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستیان بێت بۆ پیشاندان و بۆ هه‌واڵی سیاسی، ده‌یگوازنه‌وه، بۆیه زۆرجار له‌ناو ته‌پوتۆزی رۆژگاردا زۆر رووداوی گرنگ ون ده‌بن.
له‌م كتێبه‌دا سه‌رجه‌م كاره‌كانی رۆژانه‌ی نۆهه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌ی رۆژ به رۆژ و له‌به‌ر رۆشنایی رۆژ ژمێری زاینی، له یه‌كه‌م رۆژی ته‌مه‌نی حكومه‌ته‌وه 10/7/2019 هه‌تا 17/10/2019، كه ده‌كاته رێكه‌وتی رۆژی سه‌دهه‌مین، تۆمار كراون.
له كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌شدا راسپارده و پێشنیازی تێدایه بۆ توێژه‌ران و حكومه‌تیش، تا له داهاتوودا سوودی هه‌بێت بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی حكومه‌ت و زیادبوونی نووسینی زانستی له‌مبواره‌دا، هه‌روه‌ك كتێبه‌كه خاوه‌نی ژماره‌ی ستانداری نێوده‌وڵه‌تیی بۆ كتێب (ISBN )-ه‌و له به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتیی كتێبخانه گشتییه‌كانی سلێمانی، ژماره‌ی سپاردنی 1613ی ساڵی 2020ی دراوه‌تێ و له كتێبفرۆشیه‌كان ده‌ستده‌كه‌وێت.