زه‌نگى ئاوارەبوونێکى تر لێدەدرێت

پەکەکە دەڵێت دانیشتوانی بناری قەندیل دەترسێنرێن تاکو شوێنەکانیان بە ناوی ئاوارەبوونەوە بۆ دوژمن چۆڵ بکەن

بۆردومانی گوندی زارگەلی بناری قەندیل ٢٠١٦

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی، ئهحمهد فارس

ههردوو حکومهتى ههرێم و عێراق ئامادهکارییان دهستپێکردووه بۆ پێشوازیکردن له ههزاران هاوڵاتى بناری قهندیل که ئهگهری ههیه له ئاوارهبن، ئهمهش بههۆى دهنگۆى هێرشکری سهری لهلایهن تورکیاوه. بهڵام زۆرینهى دانیشتوانی ناوچهکه نایانهوێت چۆڵی بکهن، چونکه بژێوى ژیانیان له گوندهکانى خۆیانه.

بهرپرسانى حکومهتى ههرێمى کوردستان ئاماژه بۆ ئهوهدهکهن، ئهوانیش وهکو ههرێمى کوردستان ئامادهکاریی تهواویان ئهنجامداوهو له ئهگهرى ئاوارهبوونى دانیشتوانى بنارى قهندیل کهمپى نیشتهجێبوونیان ئامادهکردووه، تا ههرکات ئاوارهبوون، بێ شوێن نهبن

هاوسهرۆکى شارهوانى بنارى قهندیل که (سهر به ههرێمى پاراستنى میدیایهو پهکهکه بهرێوهى دهبات) ئهم ههوڵه به «مهترسى» ئهزانێت و رایدهگهیهنێت ئهو ئامادهکاریی و کۆمهک و هاوکارییانهى ئه نجامدراوه، بهمهبهستى ترساندنى خهڵکه که شوێنهکانیان چۆڵ بکهن و ئۆپهراسیۆنى سهربازى و هێرشکردنه سهر بنارى قهندیل دهست پێبکهن.

زیاتر له دوو دهیهیه پهکهکه ههرێمى پاراستنى میدیاى له زیاتر له گوندى بنارى قهندیل پێکهێناوه، که دهکهونه سنورى ههردوو ناحیهکانى وهرتێ و سهنگهسهر.

بنارى قهندیل چهند ساڵێکه به بهردهوامى دهبێته‌‌ ئامانجى فڕۆکهکانى تورکیا، بۆردوومانهکان زیانى زۆریان به جووتیارانى ناوچهکه گهیاندووه. لهم دواییانهشدا تورکیا هێرشهکانى بۆسهر ناوچهکه زیاتر کردوه.

فهیسهڵ چاوشین، تهمهن (47) ساڵهى دانیشتوى یهکێک لهگوندهکانى بنارى قهندیل به ‌ وت «ئهگهر  به مهرگ ئهگهرنا بنارى قهندیل چۆڵ ناکهین، چونکه ههموومان کهسى ههژار و کاسبکارین، ژیان و بژێویمان لهسهر کشتوکاڵکردن و مهڕدارییه، ئهگهر لێره بڕۆین بژێویمان نامێنێت»

وتیشى «ئێمه وهکو دانیشتوانى دۆڵى باڵهیان که سهر به بنارى قهندیله، بههیچ شێوهیهک ئهو خاکه پیرۆزه بۆ دوژمن چۆڵ ناکهین، چونکه دڵنیاین چۆڵکردنى گوندهکانمان ڕێگه خۆشکهرێ دهبێت بۆ دوژمن بهئاسانى بێته ناوخاکمان».

ئهوهشى رهتنهکردهوه که ههندێک له هاوڵاتیان بهنیازن، گوندهکانیان چۆڵبکهن، بهڵام وهک ئهو وتى ئهو چۆڵکردنه به بڕیاڕى حزبى دهبێت «ههندێک ماڵى کهم که کاریگهرى چهند حزبێکیان لهسهره لهوانهیه ئهگهر ئاگادار بکرێنهوه ناوچهکه چۆڵ بکهن، بهڵام ژمارهیان زۆر کهمه«.

لهئێستادا وهزارهتى کۆچ و کۆچبهرانى عێراق، بههاوکارى بهڕێوهبهرایهتى کۆچ و کۆچبهرانى ههرێمى کوردستان ئامادهکارییهکانیان بۆ رووبهڕووبونهوهو چۆڵکردنى بنارى قهندیل و ئاوارهبوونى دانیشتوانهکهى دهستپێکردووهو دوو کهمپیش بۆ ئاوارهبوونى دانیشتوانهکهى و چهندین کهلوپهلى خۆراکى و ناخۆراکییان دابینکردووهو له شارهوانى ناحیهى وهرتێ داندراون قایمقامى قهزاى ڕواندزیش ههواڵهکه پشتڕاستدهکاتهوه.

کوێستان ئهحمهد قایمقامى قهزاى ڕواندز به ‌ وت «کهلوپهل و پێداویستى رۆژانه بۆ ڕوبهروبونهوهى ههر ئهگهرێک و ئاوارهبونى دانیشتوانى بنارى قهندیل ئامادهکراوه، ئهگهرچى تاوهکو ئێستا هیچ کهس ئاواره نهبووه، بهڵام ئێمه ئامادهکارى خۆمان ئهنجامداوهو خۆمان بۆ ههر ئهگهرێک ئامادهکردوه«.

قایمقامى قهزاى ڕواندز ئهوهشى وت «له ئێستا دوو کهمپمان ئامادهکردووه بۆ ئاوارهبوونى دانیشتوانى بنارى قهندیل، یهکێکیان لهگهڕهکى پاشاى گهورهیه، ئهوى تریان لهگهڕهکى کاولۆکانه که ههریهکهیان زیاتر له 60 خێزان لهخۆ ئهگرێت ئهشتوانین شوێنى تریش ئاماده بکهین ئهگهر پێویستى».

رۆژی 11ی ئهم مانگه رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆک کۆماری تورکیا دهستپێکردنی ئۆپهراسیۆنی سهربازیی بۆ سهر گهریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان له قهندیل راگهیاند.

ئهردۆغان له دهستپێکی ئهو ئۆپهراسیۆنهدا وتی «ئامانجمان وشککردنهوهی گهورهترین زهلکاوه. ههروهک چۆن عەفرین، جهرابلوس، باب و عهزازمان له مرۆڤکوژهکان پاککردهوه، ئهو زۆنگاوی تیرۆرهی که له قهندیلیشه، پشت به خوا وشک دهکهین».

بهڵام بهرپرسانی پارتی کرێکارانی کوردستان، رهتیانکردهوه تورکیا هێرشبکاته سهر قهندیل و ئهو دهنگۆیانهشیان به بانگهشهی ههڵبژاردن ناوبرد که ئهردۆغان له ههڵمهتی ههڵبژاردنی سهرۆک کۆمار و پهرلهمانی تورکیادا، بانگهشهی بۆ دهکرد.

چیای قهندیل دهکهوێته سهر سنوری ههرێمی کوردستان لهگهڵ تورکیا و ئێران، پێگهی سهرهکی و بنکهی پهکهکهیه و چهندین ساڵه تورکیا ههڕهشهی ئهوه دهکات که رۆژێک له رۆژان هێرشی دهکاته سهر ئهو ناوهندهی پهکهکه و کۆنتڕۆڵی دهکات.

بوونى پهکهکه بیانووى داوهته تورکیا رۆژانه ئهو گوندانه بۆمباران بکات. بهو هۆیهوه زیاتر له 15 دانیشتووی ناوچهکه گیانیان لهدهستداوه که دیارتینیان خێزانێک بوون که لە 21/8/2011 لە لۆفەکانی شاخی کورتەک لە بناری قەندیل بەبیانوی هەبوونی گەریلاکانی پەکەکە لەم ناوچەیە، بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی هاونیشتمانیانی کردوو بەم هۆیەوە 7 ئەندامی یەک خێزان گیانیان له دهستدا.

ههروهها لهو ماوهیهدا زیاتر له 20 کهسى دیکهش بریندار بوون. ئهمه جگه لهوهى زیانى زۆرى ماددیش بهر خهڵکى ناوچهکه و مهڕوماڵات و کشتوکاڵیان کهوتووه.

لهڕوى شارهوانیهوه بنارى قهندیل دابهشى چهند ناوچهیهک کراوه، بهشێکیان له دۆڵى باڵهیان که 17گوندی لهسهره، بهشێکیى تریان لهپردهشاڵ دهستپێدهکات تاوهکو دهگاته دۆڵى لێوژێ و ئهو ناوچانه دهگرێتهوه، بهشێکیه دیکهشیان لهدۆڵى شارۆش و پشت ئاشان و قرناتهیه، بهشهکێکى تریشیان ترى بنارى قهڵاتوکان و گوندهکانى دهوروبهرى ئهگرێتهوه.

گوڵاڵه عوسمان هاوسهرۆکى شارهوانى بنارى قهندیل که به ‌  ڕاگهیاند «ئهو کۆمهک و هاوکارییانهى کهوا هاتونه ناحیهى وهرتێ و ئامادهکاریی بۆ ئاوارهبوونى هاوڵاتیانی بنارى قهندیل، تهنها بۆ ئهوهیه ترس و دڵهڕاوکى دروست ببێت و ناوچهکه چۆڵ بکهن و دوژمن بهئاسانى بێته شوێنى مهبهست و جێگیر ببن».

وتیشى «لهئێستا پڕو پاگهنده بڵاو بووهتهوه که بۆ تهواوى گوندهکان کۆمهک و هاوکارى هاتون تا چۆڵى بکهن، بهڵام تاوهکو ئێستا هیچ گوندێک چۆڵنهکراون بهفهرمى و خهریکى کار و کاسبى خۆیانن، دانیشتوانى بنارى قهندیل زۆر لهوه گهورهتر و ئازاترن ئهو ههڕهشانه بیانترسێنن و ناوچهکه چۆڵ بکهن».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار