"مەیانەکە" لەگەڵ کوشتارگەکە کێبڕکێیەتی
6 ساڵ لەمەوپێش
ناسک ناسح
حاجى حه‌مید و مام فایه‌ق، دوو جامبازى به‌ته‌مه‌نن، ئه‌وان هه‌ردووکیان به خۆیان و گۆچانهکانى ده‌ستیانه‌وه له ناوه‌ڕاستى مه‌ڕه‌کانیان له‌ناو (مه‌یدانى ئاژه‌ڵه‌کان) که خه‌ڵکى سلێمانى پێى ده‌ڵێن «مه‌یانى ئاژه‌ڵان» وه‌ستابوون و چاوه‌ڕێى کڕیاره‌کانیان ده‌کرد.
حاجى حه‌مید، کاتێک قسه‌ى بۆ هاوڵاتی ده‌کرد، نیگاى له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌کانى بوو، که کڕیارێک بێت و لێى بکڕێت، ئه‌و وتى «جه‌ژنى ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵ به به‌راورد به ساڵى پار، ئاژه‌ڵى زیاتر فرۆشرا، که ئه‌مساڵ نزیکه‌ى 30 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵ له هه‌موو جۆره‌کانى فرۆشراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش، ئه‌وه‌ى داواکارى زیاترى له‌سه‌ره، به‌رخ و مه‌ڕه که هاوڵاتیان داواى ده‌که‌ن».
زۆر جار حاجى حه‌مید و مام فایه‌ق ئاژه‌ڵ ده‌فرۆشن به که‌سانێک هه‌ر له‌وێدا سه‌ری ده‌بڕن، به‌بێ ئه‌وه‌ى پشکنینى پزیشکی بۆ بکرێت، به‌ڵام ته‌ندروستى هۆشداری توند له‌و بارەیه‌وه ده‌دات، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌ڵێت گرانتر ده‌که‌وێت له‌سه‌ریان.
له مه‌یدانى ئاژه‌ڵان له سلێمانى، جگه له‌و که‌سانه‌ى که ئاژه‌ڵه‌کانیان ده‌فرۆشن، هه‌روه‌ها چه‌ند هاوڵاتییه‌کیش کارى قه‌سابى ده‌که‌ن، کارى ئه‌م که‌سانه که‌وڵ کردن و سه‌ربڕینى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌یه که هاوڵاتیان ده‌یکڕن و له‌به‌رامبه‌ر بڕێک پاره سه‌رى ده‌بڕن.
ئارام محهحهمهد که خۆى وا پێ‌خۆش‌بوو پێى بڵیی ئارام چاوشین، له به‌یانییه‌کى زووى شارى سلێمانى له مه‌یدانى ئاژه‌ڵان به خۆى و چه‌قۆ تیژه‌که‌ى ده‌ستییه‌وه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه بوو که‌سێک پێی بڵێیت ئاژه‌ڵێکى بۆ سه‌رببڕێت، تا ئه‌ویش کاره‌که‌ى خۆى ئه‌نجام بدات وبڕێک پاره‌ى ده‌ستبکه‌وێت.
نرخى سه‌ربڕینى هه‌ر ئاژه‌ڵێکى بچووک له نێوان 5 بۆ 10 هه‌زار دیناردایه، به‌ڵام ده‌بێت پێسته‌و سهروپێکهى بده‌یت به‌و که‌سه‌ى بۆت سه‌ر ده‌بڕێت.
ئارام چاوشین به هاوڵاتی وت «جه‌ژنى ئه‌مساڵ به گشتى نزیکى 10 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵ فرۆشراوه و ته‌نها له‌ناو مهیانهکهى سلێمانى نزیکه‌ى 1500 سه‌ر ئاژه‌ڵ فرۆشراوه«
وتیشى «گۆشتى به‌رخ و کاوڕ زیاتر ئه‌فرۆشرێ و خواستى له‌سه‌ره‌و هاوڵاتیان حه‌ز بهگۆشتهکانیان ده‌که‌ن».
«سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ى کوشتارگاکان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک نایاسایی و ناتهندورووسته رێگه پێنه‌دراوه و شیاو نیه بۆ خواردن، رۆژانه ئێمه له کوشتارگه‌ى سلێمانى چه‌ندین سه‌ر ئاژه‌ڵ که سه‌رى ده‌بڕین، پشکنینى بۆ ده‌که‌ین ده‌ره‌که‌وێت نه‌خۆشى هه‌یه، رێگه‌ى لێده‌گرین که هاوڵاتیان بیخۆن». د. ئه‌رکان مهنوچهر، پسپۆڕى ته‌ندرووستى گۆشت له کوشتارگه‌ى سلێمانى وایوت
د.ئه‌رکان به هاوڵاتی وت «یه‌کێک له‌و نه‌خۆشیانه‌ى که زۆر مه‌ترسیداره له نێوان ئاژه‌ڵ و مرۆڤ دا، کرمى ره‌شه وڵاخه که ئاژه‌ڵه‌که خۆى تووش ناکات، به‌ڵام له مرۆڤ دا ئه‌و کرمه ده‌بێته 36 مه‌تر، که ئێمه رۆژانه چه‌ندین جۆر له‌و جۆره نه‌خۆشییه دێته به‌رده‌ستمان، دواى پشکنین رێگه‌ى لێده‌گرین و ره‌تیده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه سه‌رببڕدرێت، هه‌ستى پێناکرێت و هاوڵاتیان تووش ده‌بن».
وتیشى «چه‌ندین جار ڤێرتهنهرى سلێمانى به هاوبه‌شى لیژنه‌کانى قایمقامییه‌تى سلێمانى سزاى ئه‌و که‌سانه‌یان داوه که له‌ده‌ره‌وه‌ى کوشتارگاکان هه‌ڵده‌ستن و به‌سه‌ر بڕینى ئاژه‌ڵ، ئێستا هه‌موو هاوڵاتییه‌ک ده‌توانێت ئاژه‌ڵه‌که‌ى بهێنێت بۆ کوشتارگاى سلێمانى و بۆ سه‌رببڕن و که بۆ ئاژه‌ڵى بچووک شه‌ش هه‌زار وه‌رده‌گرێت و بۆ ئاژه‌ڵى گه‌وره 30 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن».
مه‌یدانى ئاژه‌ڵانى سلێمانى، ده‌که‌وێته باشورى رۆژهه‌ڵاتى شارى سلێمانى، رۆژانه ژماره‌یه‌کى زۆر هاوڵاتیان و فرۆشیارانى ئاژه‌ڵان رووى تێده‌که‌ن و ئاژه‌ڵه‌کانیان تێدا ساغ ده‌که‌نه‌وه.
ساڵانه له وڵاتى سوریا‌و ئێران و جۆرجیا‌و هۆڵەنداو ژماره‌یه‌ک وڵاتى تره‌وه، مه‌ڕ و ره‌شه‌وڵاخ هاورده ده‌کرێت و له بازاڕه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ساغ ده‌کرێنه‌وه، له ناو ئه‌و وڵاتانه‌ش زیاتر له ئێران و له‌ناوچه‌کانى مه‌ریوان و بانه و به‌گشتى له هه‌رچوارلاوه دێته هه‌رێمى کوردستانه‌وه، لێره‌شه‌وه بۆ که‌رکوک و ناوچه‌کانى تر ده‌چێت.
له‌تیف که‌ریم وتى»ره‌شه وڵاخ ئه‌مساڵ زیاتر فرۆشى هه‌بووه و نرخه‌که‌شى هه‌رزانتر بووه، له هۆڵه‌ندا و ئیران و جۆرجیا و به گشتى له هه‌موو ناوچه‌کانه‌وه ئاژه‌ڵ دێته ناوه‌وه‌و هه‌ندێجار به فڕۆکه‌ش ده‌گوازرێنه‌وه«.
وتیشى «وڵاخ له ئێران و ئاژه‌ڵ له‌سوریاوه دێته ناوه‌وه، به قاچاخ له ڕێى بانه‌و سهرتهکى به‌مۆ و باشماخه‌وه دێته ناوه‌وه، گۆشتى ده‌ره‌وه هه‌رزانتره و ناوخۆ گرانتره، چونکه ناوخۆ قه‌ناعه‌تى به قازانجى که‌م نیه %8 نرخه‌کان جیاوازیان هه‌یه«
به‌شێک له فرۆشیارانى ئاژه‌ڵ ره‌خنه له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌گرن به‌وه‌ى کهمتهرخهنه له ئاستى ئاژه‌ڵداریی له هه‌رێمى کوردستان و به‌ده‌م داواکارى خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌کانه‌وه ناچێت ئه‌مه‌ش وایکردووه، گونده‌کان چۆڵ ببێت و ئاژه‌ڵدارى که‌مببێته‌وه.
«جا حه‌یوانى ناوخۆ کوا ماوه، حکومه‌ت کوا ماوه، که‌س خه‌مى ئاژه‌ڵدارى له کوردستاندا نیه، ئه‌وه‌ى که هه‌یه، هه‌مووى ئێرانى و سورى و به‌شێکیشى ناوخۆن، مه‌عاش نییه ئه‌گینا حه‌یوانى تیا نه‌ده‌ما هه‌موویان ده‌کڕى» عه‌لى که‌ریم، ته‌مه‌ن 47 ساڵ، که کارى فرۆشتنى ئاژه‌ڵ ده‌کات وایوت.
وتیشى «بێ ئاویى و که‌م له‌وه‌ڕى بووه‌ته هۆکارى که‌مى ئاژه‌ڵى ناوخۆ، کڕیارى به‌رخ و کار و کاوڕ زیاتره، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى لێره هه‌ن زیاتر (بزن ، مه‌ڕ ، کاوڕ ، شه‌ک ، به‌رانن)، ئاژه‌ڵه‌کانی ناوخۆش له گه‌رمیان و شارباژێر و چه‌مچه‌ماڵ و که‌رکوکه‌وه ده‌هێنرێت بۆ سلێمانى».
نرخی ئاژەڵ بەپێی کێشی دەگۆرێت بەرخ بێت هەر کیلۆیەکی بە پێنج هەزار دینار هەژمار دەکرێت، ئەگەر ئاژەڵەکە مەڕبێت چوار هەزار دینار، بۆ کاوڕ پێنج هەزارو ٥٠٠ دینار، هەروەها بۆ گای گەورە بە ٦٠٠٠ دینار دیاریکراوە.
نرخه‌کان بەراورد بە ساڵی رابردوو گۆڕانکارییەکی وای بەسەردا نەهاتووەو هه‌روه‌ک خۆیه‌تى.
مام فایه‌قی هاورێی حاجی حه‌مید که ته‌مه‌نى خۆى له مه‌یدانى ئاژه‌ڵانى سلێمانى به‌سه‌ر بردووه‌و وه‌ک خۆى ده‌ڵێت له ته‌مه‌نى 10 ساڵییه‌وه هاتووچۆى ئه‌و شوێنه ده‌کات وتى «ته‌مه‌نى مه‌یدانى ئاژه‌ڵه‌که زیاد له 60 بۆ 70 ساڵ ده‌بێت و ئه‌وه‌ى ئاژه‌ڵه‌کان ده‌کڕێت، کڕیارانى کورد و عه‌ره‌بن، به‌ڵام فرۆشیاره‌کان ئه‌وانه‌ى که لێره ئیش ده‌که‌ن، هه‌موویان کوردن»
ساڵانه ژماره‌یه‌کى زۆر ئاژه‌ڵ له وڵاتى سوریا‌و ئێران و جۆرجیا‌و هۆڵندا وه هاورده‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت.