کازمى به‌ڵێنێک به ئێزیدییه‌کان ده‌دات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى که‌مپى قادیاى تایبه‌ت به ئێزدییه‌کانى له‌سنورى پارێزگاى دهۆک کرد و رایگه‌یاند:"ئه‌رکى حکومه‌ته پێداویستییه‌کانتان بۆ دابین بکات و هه‌موو هه‌وڵێکیش ده‌ده‌ن ئاواره‌کان بتوانن بگه‌ڕێننه‌وه ناوچه‌کانیان".
مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌ردانى که‌مپى قادیاى له‌سنورى قه‌زاى سێمێل له دهۆک کرد و رایگه‌یاند:" به‌ڵێن ده‌ده‌ن داواکاریى و پێداویستى ئاواره‌ى که‌مپه‌کان جێبه‌جێبکه‌ن و کار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى نه‌هامه‌تییه‌کانیان ده‌که‌ن".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌ت پابه‌نده به کارکردن بۆ دوباره گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ ناوچه‌کانیان و ره‌خساندنى که‌شێکى گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ شوێنه‌کانى خۆیان.
مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستانى کرد و له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى نه‌وت و بودجه‌و گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن گفوتوگۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم کرد به ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانى جێگیرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم.
مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق سبه‌ینێ هه‌ینى 11ى ئه‌یلول سه‌ردانى سلێمانى ده‌کات و ده‌چێته ده‌روازه سنورییه‌کان.

