مسته‌فا کازمى: سه‌روه‌ریى عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێت پشتگوێ بخرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مسته‌فا کازمی له‌کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، رایگه‌یاند:" سه‌روه‌ریى عێراق ئه‌و وشه‌یه‌یه که وه‌ک عێراقى کۆمانده‌کاته‌وه‌و ناکرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێت پشتگوێ بخرێت.
مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌میانى سه‌ردانیدا بۆ هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبوه‌وه.
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، مسته‌فا کازمى له‌سه‌ره‌تاى کۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، رایگه‌یاندوه: ئه‌زمونى هاوکارى ئه‌منى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى داعشدا، یه‌کگرتویى عێراق به‌هێزکرد و سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر ئه‌و رێکخراوه‌دا مسۆگه‌ێ کرد.
هه‌روه‌ها به‌پێى به‌یاننامه‌که ئاماژه به‌وه کراوه که:" سه‌روه‌ریى عێراق ئه‌و وشه‌یه‌یه که وه‌ک عێراقى کۆمانده‌کاته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێت پشتگوێ بخرێت".
هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که ئێستا ده‌رفه‌ت له‌باره بۆ پته‌وکردنى کارى هاوبه‌ش و پێشکه‌شکردنى باشترین هه‌وڵ بۆ خزمه‌تکردنى هاوڵاتیانى عێراق و خێراکردنى پڕۆسه‌ى ئاماده‌کارى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت.
به‌پێى به‌یاننامه‌که‌ى نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى کازمى، له کۆبونه‌وه‌که‌دا مه‌سرور بارزانى خۆشحاڵى خۆى بۆ کۆبونه‌وه‌که ده‌ربڕیوه‌و رونیکردۆته‌وه که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان مه‌به‌ستیه‌تى هه‌مو دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان چاره‌سه‌ربکرێن و خوازیارى چاره‌سه‌ریى درێژخایه‌نه بۆ کێشه‌کان و پشتیوانى هه‌وڵه‌کانى حکومه‌ته‌که‌ى کازمى ده‌کات.

