په‌که‌که: ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت هه‌ولێر داگیربکات تورکیایه نه‌ک په‌که‌که

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) وه‌ڵامى وته‌کانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیاى دایه‌وه و رایگه‌یاند،"داگیرکردنى هه‌ولێر ته‌نها پلانى تورکیایه نه‌ک په‌که‌که".
کۆمیته‌ى دیپلۆماسیى په‌که‌که رایگه‌یاند"ئه‌و لێدوانه‌ى مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا، که وتبوى 'په‌که‌که ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌ولێردا بگرێت'، لێدوانى بێچاره بوونه."
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندوه،"هه‌ولێر پایته‌ختى باشورى کوردستانه. سلێمانیش دوه‌م گه‌وره شاره... هێنانه پێشه‌وه‌ى بابه‌تێکى وه‌ک ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى هه‌ولێر، ته‌نها ده‌کرێت له پلانى ناوه‌نده‌کانى شه‌ڕى تایبه‌تى کۆمارى تورکیادا بێت. ئامانجى ئێمه‌ى په‌که‌که ئه‌وه‌یه، که داگیرکه‌ریى کۆمارى تورکیا له کوردستان کۆتایى پێبهێنین و ده‌ریان بکه‌ین و کوردستان ئازاد بکه‌ین".
هاوکات، ئه‌وه‌شیان دووپاتکردووه‌ته‌وه که:"په‌که‌که مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه له هه‌مو کوردستاندا تێبکۆشێت"

