بارزانى و کازمى داکۆکی‌یان له گرنگیى گفتوگۆى هه‌ولێر – به‌غدا ده‌که‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سته‌فا کازمى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ داکۆکیان له گرنگى گفتوگۆى هه‌ولێرو به‌غدا کرده‌وه‌و یه‌کهه‌ڵوێستى به گرنگ داده‌نێن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخه‌که و ته‌حه‌دیاتى ئێستا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى ئه‌یلولى 2020 سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کۆبونه‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دۆخى گشتیى وڵات و دۆسیا هاوبه‌شه‌کانى نێوان حکوومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێمى کوردستان تاوتوێ کران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى یه‌کڕیزى و یه‌کهه‌ڵوێستى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخه‌که و ته‌حه‌دیاتى ئێستا کرده‌وه.
هه‌ردوولا داکۆکی‌یان له گرنگیى گفتوگۆى هه‌ولێر - به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکى بنچینه‌یى کرده‌وه که خزمه‌ت به ته‌واوى وڵات و پێکهاته‌کانى بکات.
هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له به‌رده‌وامیى هاریکارى و هه‌ماهه‌نگیى ئه‌منیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش کرایه‌وه، به شێوه‌یه‌ک سه‌قامگیرى دابین بکات و هاوکار بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێکى سه‌رکه‌وتوو که ئیراده و خواستى هاووڵاتیان به‌رجه‌سته بکات.

