مسته‌فا کازمى گه‌یشته سلێمانی و ده‌چێته ده‌روازه سنورییه‌کان

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق گه‌یشته سلێمانى و بڕیاره له‌گه‌ڵ پارێزگار‌و به‌رپرسانى شاره‌که کۆببێته‌وه‌و دواتر سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌روازه‌ى سنوریى باشماخ بکات.
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌سه‌ردانێک گه‌یشته هه‌ولێرو له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتی، سه‌رۆکى حکومه‌ت کۆبوه‌وه‌و پاشان سه‌ردانى پارێزگاى دهۆک و ده‌روازه‌ى سنورى ئیبراهیم خه‌لیلى کرد‌و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى هه‌رێم کۆبوه‌وه، مسته‌فا کازمى که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر به فڕۆکه‌یه‌کى سه‌ربازى گه‌یشته فڕۆکه خانه‌ى سلێمانی.
کازمى به فڕۆکه‌یه‌کى سه‌ربازى و به یاوه‌رى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌یشته سلێمانى و له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانی، له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانى حکومه‌ت پێشوازیى لێ‌کرا، دواى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پارێزگارى سلێمانى و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانى حکومی، مسته‌فا کازمى له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و سه‌رکرده‌ى ژماره‌یه‌ک حیزبى کوردستانى کۆده‌بێته‌وه.
دواى کۆتاییهاتنى کۆبونه‌وه‌کانى له فرۆکه‌خانه، کازمى ده‌چێته هاوینه‌هه‌وارى مێرگه‌پان، له نیوه‌ڕۆخوانێکدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له وه‌فدێکى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به سه‌رۆکایه‌تى عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتی، عه‌لى باپیر ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامی،سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌میندارى یه‌کگرتووى ئیسلامی، عیرفان عه‌بدولعه‌زیز رابه‌رى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى و وه‌فدێکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان کۆده‌بێته‌وه.
هاوکات، به‌پێى ئه‌جێنداى سه‌ردانه‌که‌ی، سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه ده‌کات دواى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه، سه‌ردانى مۆنۆمێنتى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه ده‌کات هه‌روه‌ها ده‌روازه‌ى سنوریى باشماخ به‌سه‌رده‌کاته‌وه.

