پزیشکە تیرۆرکراوە کوردەکەی بەغدا چالاکی خۆپیشاندانەکان بووە

باوکی خەڵکی سلێمانیەو دایکی خەڵکی کۆیە، بریاربوە لەم مانگەدا بە یەکجاری بگەڕێنەوە سلێمانی.

4 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

کچە پزیشکێکی کورد کە چالاکی خۆپیشاندانەکانی بەغدابووە خۆی و دایکی و باوکی شەوی رابردوو کوژران لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە  لە گەڕەکی مەنسوور.

شەوی رابردوو چەند چەکدارێکی دەمامکدار هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەیان و هەموو ئەندامانی خێزانەکەیان کوشتوون. کە پێکدێن لە سێ کەس، ئەوانیش پزیشکێک بەناوی شیلان دارا رەئوف، لەگەل باوک و دایکی.

 کچەکە پزیشكی دەرمانساز بووە و یەکێک بووە لە چالاکی خۆپیشاندانەکانی بەغداو لە کەڤەری فەسیبوکی خۆشی وێنەی خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریئری داناوە.

 رووداوەکە لە ناوچەی مەنسووری رۆژئاوای بەغدا روویداوە و خێزانەکە لەنێو شوقەیەک ژیاون، لە نزیک ئەو شوێنەش باڵیۆزخانەی رووسیا هەیە. شوێنەکەش بە ناوچەیەکی ئارام لە بەغدا ناسراوە.

 خێزانەکە خەڵکی سلێمانین و بڕیاریشە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان تەرمی هەرسێکیان بگەڕێنرێنەوە سلێمانی و بەخاکبسپێردرێن.

 شیلان دارا دەرچووی کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی بەغدایە. لە ساڵی 2016ـەوە دانیشتووی مەنسووری بەغدایە. دەرمانسازبوو لە شاری پزیشکیی بەغدا لە بەشی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان.

شیلان باوکی خەڵکی سلێمانیەو دایکی خەڵکی کۆیەیە، لە چەند رۆژی رابردوودا تەواوی کەلوپەلەکانیان فرۆشتووەو بریاربووە لەم مانگەدا بە یەکجاری بگەڕێنەوە سلێمانی و کەسوکارەکەشی شوقەیەکیان لە سلێمانی بۆ بەکرێ گرتوون پێش گەڕانەوەیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار