به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ تیمى لێکۆڵینه‌وه له کوشتنى خێزانه کورده‌که‌ى به‌غدا کۆبوه‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمار پێشوازیکرد له ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌رى تیمى لیکۆڵێنه‌وه و ده‌ستگیرکردنى تاوانبارى تاوانى کوشتنى نامرۆڤانه‌ى ئه‌ندامانى خێزانه کورده‌که‌ى به‌غدا و رۆڵى خێرایى هێزه ئه‌منییه‌کان و هه‌ماهه‌نگیکردنیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان به‌رزنرخاند.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق، سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 20ى ئه‌یلولى 2020 پێشوازیکرد له ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌رى تیمى لێکۆڵێنه‌وه و ده‌ستگیرکردنى تۆمه‌تبارى تاوانى نامرۆڤانه‌ى کوشتنى سێ ئه‌ندامانى خێزانه کورده‌که‌ى شارى به‌غدا که ناسراوه به " تاوانى مه‌نسور".
له دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار رۆڵى خێرایى هێزه ئه‌منییه‌کان و هه‌ماهه‌نگیکردنیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان به‌رزنرخاند، بۆ به‌دواداچونى تاوانه‌که و ده‌ستگیکردنى بکه‌رى تاوانه‌که، ھاوکات ئاماژه‌شیکرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و تاوانه دڕندانه‌یه رویدا راى گشتى هه‌ژاند، بۆیه پێویست بو دادپه‌روه‌رى به‌دى بێت له‌و که‌یسه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى ببێته په‌ندێک بۆ ھه‌مو ئه‌وانه‌ى که په‌نا بۆ تاوانى له‌و شێوه‌یه ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها له ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختیکرده‌وه، له‌گرنگى رۆڵى ھێزه ئه‌منییه‌کان له سه‌پاندنى یاسا و دابینکردنى ئاسایش و ئارامى بۆ گشت هاوڵاتیان، ھه‌روه‌ھا هاوکات دوپاتیشیکرده‌وه، له پشتیوانى ته‌واوى خۆى بۆ ده‌زگاکانى ئاسایش و دادوه‌رى له هه‌ڵماڵینى ھه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ى که تێوه‌گلاون له تاوان و تاوانکارى هه‌ر له کوشتن و رفاندن و تاوانه‌کانى دیکه که مه‌رام لێى هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و ئاشتى کۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌رۆک کۆمار جه‌ختیشیکرده‌وه، له هێنانه‌دى دادپه‌روه‌رى ده‌رهه‌ق به تاوانباران داواکارییه‌کى بنه‌ڕه‌تیه بۆ بونیادنانى ده‌وڵه‌تى هاووڵاتى و ئارامی.
له کۆتایى دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار، گوێى گرت بۆ ته‌واوى ورده‌کارییه‌کانى تیمى لیکۆڵێنه‌وه سه‌باره‌ت به‌و تاوانه نامرۆڤانه‌یه و پرۆسه‌ى ده‌ستگیرکردن و هێنانه‌دى دادپه‌روه‌ری، تاوه‌کو تاوانبار سزاى خۆى وه‌رگرێت، هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆمار نامه‌ى نوسراوى سوپاسگوزارى پێشکه‌ش به تیمه‌که کرد بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ى له‌و باره‌یه‌وه داویانه.