تاڵه‌بانى و جێفرى: پێویسته هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق هه‌ماهه‌نگى زیاتریان هه‌بێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و جه‌یمس جێفری، نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆکى ئه‌مریکا کۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستیى هه‌ماهه‌نگى زیاترى نێوان هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان.
ئه‌مڕۆ 22ى ئه‌یلولى 2020 به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ جه‌یمس جێفرى نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى سوریا و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان و دانوستانه‌کانى هه‌ولێر و به‌غداى تاوتوێ کرد.
له ته‌وه‌رى یه‌که‌مى کۆبوونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى دۆخى سوریا و چۆنیه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کانى ڕێکخراوى داعشى له هه‌ردوو وڵاتى سوریا و عێراق کرد، هه‌ردوولاش هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستیى هه‌ماهه‌نگى زیاترى نێوان هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان بۆ کۆتاییهێنان به مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و توندڕه‌وی.
هه‌روه‌ها له به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2020ى عێراق و ڕه‌وتى دانووستانه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا کرا که ئامانج لێى چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و گه‌یشتنه به رێککه‌وتنێکى گشتگیر و درێژخایه‌ن.