جووتیار عادل: لێبڕینى موچه به پێى پاره‌ى به‌رده‌ست ده‌بێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو حکومه‌ت لیستى نوێى دابه‌شکردنى مووچه رابگه‌یێنێت، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیش ده‌ڵێت: لێبڕینى موچه‌ى مانگى داهاتوو به‌پێى پاره‌ى به‌رده‌ست ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ 23ى ئه‌یلولى 2020 جووتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یاند:“لێبڕینى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان به گوێره‌ى ئه‌و پاره‌یه ده‌بێت که له‌به‌رده‌ستى حکومه‌تدایه، ره‌نگه له مانگێکه‌وه بۆ مانگێکى دیکه زیاد و که‌مى هه‌بێت، هیوامان به‌وه هه‌یه که به‌ره‌و باشتر بڕوات و حکومه‌تیش چیدى ناچار نه‌بێت په‌نا بۆ لێبڕینى مووچه ببات.”
عێراق ئێستا مانگانه 320 ملیار دینار وه‌کو شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم ده‌نێرێت، عێراق 42.6٪ى مووچه‌ى هه‌رێم دابین ده‌کات و به‌شه‌که‌ى دیکه حکومه‌تى هه‌رێم 57.3٪ى مووچه‌که خۆى دابینى ده‌کات.
مووچه‌ى مانگه‌کانى شووبات و ئادار به لێبڕینى 21% دابه‌شکران، بڕیاره مووچه‌ى چه‌ند مانگى داهاتووش هه‌ر به‌مشێوه‌یه بێت.