که‌مئه‌ندامان داواى مووچه‌ى 12 مانگى رابردوویان ده‌که‌ن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێکخراوى یه‌کێتى که‌مئه‌ندامانى کوردستان یاداشتێک ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌کان ده‌کات و داواى چاره‌نووسى یه‌ک ساڵى رابردووى مووچه‌کانیان ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 18ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، سامان حسێن سکرتێر رێکخراوى یه‌کێتى که‌مئه‌ندامانى کوردستان مه‌ڵبه‌ندى گشتى سلێمانى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ دواى 61ڕۆژ پێدانى بڕى 100 هه‌زار بۆ 150 هه‌زار هیچ له‌ژیانى که‌ئه‌ندامان ناگۆڕدرێت".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" مووچه‌ى یه‌ک ساڵى که‌مئه‌ندامان به یه‌ک ته‌له‌فۆن راگیرا، که پێویست بوو مووچه‌ى مانگى 10ى ساڵى رابردوو دابه‌شبکرایه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ مووچه‌ى مانگى 9 ى ئه‌مساڵ دابه‌شکرا، بۆیه چاره‌نوسى مووچه‌ى یه‌ک ساڵمان نادیاره‌و پێویسته روونکردنه‌وه بدرێت که ئه‌و مووچانه‌مان چى لێ به‌سه‌ر دێت".
هاوکات، سامان حسێن ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌مڕۆ وه‌ک رێکخراوى یه‌کێتى که‌مئه‌ندامانى کوردستان به‌ره‌سمى یاداشتێک پێشکه‌ش به جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌که‌ین و داواى چاره‌نوسى مووچه‌ى ئه‌و ساڵه‌مان ده‌که‌ین.
باسیان له‌وه‌شکردووه که ئه‌گه‌ر هیچ وه‌ڵامیان نه‌درێته‌وه به‌واجبى خۆیانى ده‌زانین که سکاڵاى یاسایى له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم تۆمار بکه‌ن و داواى مافه داراییه‌کانیان بکه‌ن.