هۆشداریەکى گرنگ لەبارەى کەش و هەوا بۆ دوو رۆژی داهاتوو
2 كاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایدەگەیەنێت هۆشداری دەدەین لە پابەند بوونی هاونیشتیمانیان و شوفێران لە بەکارهێنانی رێگاکانی دەرەوە بەتایبەتی کە لە خێرای دیاری کراو کەمتر لێبخورن بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە گۆڕانی کەش و هەواوە.
دەقى ڕاگەیەندراوەکە..
هۆشداری گرنگی کەش و هەوا بۆ دوو رۆژی داهاتوو .
بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی وەزارەتمان دەردەکەويت کە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بەهۆی گۆڕانکاری کەش و هەوا و دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما پێشبنینی بکرێت لە زۆربەی پارێزگاکانمان و سەنتەری شار و رێگا سەرەکیەکان شەختە درووست بێت و شەقامەکان ببەستن بەهۆیەوە مەترسی زۆری درووستبوونی رووداوی نەخوازراوی لە ئارادایە ، بەو هۆیەوە هۆشداری دەدەین لە پابەند بوونی هاونیشتیمانیان و شوفێران لە بەکارهێنانی رێگاکانی دەرەوە بەتایبەتی کە لە خێرای دیاری کراو کەمتر لێبخورن بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە گۆڕانی کەش و هەوا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمادا درووست دەبێت لەماوەی ٤٨ کاژمێری داهاتوو ،
ويڕای هەبوونی بەفر و کڕێوە لەناوچە شاخاوی و نزیک سنوورەکان و بەشێک لە ناوچە بەرزەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی ..
دیلان رەشاد
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
