وەزارەتی گواستنەوە لەبارەی ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی وەزارەتەکەیەوە کە ھەناری پێدەگوێزرێتەوە ھاتە دەنگ
4 ساڵ لەمەوپێش
وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە حكومیەی سەر بە وەزارەتەکەی بڵاوكردەوە كە لەلایەن شۆفێرەكەیەوە بەدەر لە رێنماییەكان بەكارهێنرابوو.
لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندندا هاتووە، له دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئۆتۆمبێلی ژمارە (٤٣ - گواستنەوە و گەیاندن)، كە ئەمڕۆ هەینی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بووەتە جێی باس، دوای ئەوەی فەرمانبەرێكی وەزارەتەكە بهدهر لە رێنماییەكان ئۆتۆمبێلەكەی بەكارهێنابوو، دەستبەجێ بە بڕیاری وەزارەت ئۆتۆمبێلەكە لە فهرمانبهری بەكارهێنەر وەرگیراوەتەوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ ناو فهرمانگهی بەڕێوەبەرایهتییهكەی.
ئاماژە بەوەشکراوە، كە رۆژی یەكشەممە له كاتی دەوامی فەرمیدا، فەرمانبەرەكە لێپرسینهوهی یاسایی پێویستی لهگهڵ ئەنجام دەدرێت.
هاوکات، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن باسی لەوەشکردووە، "ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆ كە وێنەكەی بڵاوكردووەتەوە، له بنهماكانی ئەركی پیشەییانهی خۆی لایداوه، چونكە ئەو كارە دوورە لە رەوشت و ئیتیكی پیشەیی، دەكرا بەشێوەی نوسراوی فەرمی سەرووی خۆی لهلایهنه پهیوهندیدارهكان لەم سەرپێچیه ئاگادار بكردبایهوه، بۆ گرتنهبهری رێوشوێنی یاسایی پێویست."
ئەوە یەکەمجار نییە وێنەی ئۆتۆمبێلە حکومییەکان لەسەر شەقامەکاندا بڵاودەکرێتەوە کە بەدەر لە رێنمایی فەرمانگەکانیان کاری دیکەیان پێ رایی دەکرێت.