تا سه‌رجه‌م داهاتى نه‌وت نه‌درێته‌وه‌ بـه‌وه‌زاره‌تــى دارایى ناتوانرێت مووچه‌ به‌ته‌واوه‌تى دابەش بکرێت

کوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى کارو کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تیى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ‌هاوڵاتى:

4 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

وهزیرى کاروکاروبارى کۆمهڵایهتى ئاماژه به جێبهجێکردنى یاساى چاکسازى و ئهو کارانه دهکات که لهوهزارهتهکهیاندا ئهنجامیانداوه بهتایبهت له زیادکردنى دهستهبهرى کار بۆ کرێکاران لهکهرتى تایبهتدا.

کوێستان محهمهد، وهزیرى کاروکاروبارى کۆمهڵایهتى حکومهتى ههرێم لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى وتى:» لهلیستى موچهى فهرمانبهراندا نادادپهروهرى و کارهسات ههیه، دهرماڵهى ناشایسته بهستراوه که شایانى نین و دهبێت ههموو ئهوانه رێکبخرێتهوه«.

ههروهها دهشڵێت:» تا سهرجهم داهاتى نهوت نهدرێتهوه به وهزارهتى دارایى ناتوانرێت موچه بهتهواوهتى دابهش بکرێت».

هاوڵاتى: له پلانى چوار ساڵى وهزارهتهکهتاندا چ خاڵێکى جهوههرى ههیه جێبهجێتان کردبێت؟

کوێستان محهمهد: وهزارهتهکهى ئێمه دووبهشه بهشى کارو دهستهبهرى کۆمهڵایهتى، ئهوه بهرێوهبهرایهتیهکى گشتیه ئهمه پهیوهندى بهکرێکارو بێ کارهوه ههیه و پهیوهندى بهخاوهنکارو کۆمپانیاکانهوهیه بۆ ئهمه دهستمان بهکارى باشکردووه لهمهسهلهى دهستهبهرى کارى کۆمهڵایهتى ئهو کارانهى کردومانه لهماوهى ئهم ساڵهدا توانیومانه رێژهى ئهو کرێکارانهى دهستهبهرکراون بهرزتر بکهینهوه، ئهو پارهیهى که مانگانه کۆمانکردوهتهوه بۆ سندوقى خانهنشینى له حهوت ملیارهوه گهیاندومانهته نۆ ملیار ئهمهش دهستکهوته.

کۆمهڵێک ههنگاومان ناوه لهم بوارهداو لیژنهکانمان چالاککردوهو دهبێ سهردانى ههموو مۆڵ و سۆپهرمارکێت و هۆتیلهکان و تهنانهت ئهوانهشى لهناو گهڕهک و کۆڵانهکانداندایه بکرێت بۆ ئهوهى ههموو کرێکارێک دهستهبهر بکهین.

ئهنجومهنى کارگێرى وهزارهتمان بهنوسراو پێشنیارمانکردوهو داوامان له بهرێز سهرۆکى حکومهت کردووه که پاره کرێى کرێکارى ئاسایی زیادبکهین، چونکه دهبێ به واژۆى ئهو بێت.

لهمهسهلهى کاریشدا هۆبهیهکمان ههیه تهندروستى سهلامهتى پیشهى لیژنهکانى ئهم بهشهشمان زیادکردوهو کارامانکردون، بۆ ئهوهى بهدواداچوون بکهن لهههر کوێیهک کرێکارێک نادادپهروهرى لهگهڵ دهکرێ یان دهچهوسهندرێتهوه یا کارى زۆرى پێدهکرێت و کرێى کهمدهدرێتێ، لهسهر ئهمانه چهندین کۆمپانیامان سزاداوه.

خهڵک پهیوهندى بهمنهوه دهکهن لیژنهمان ناردوهته رانیهو سهنگهسهر لیژنهم ناردوهته گهرمیان بۆ سلێمانى و ههولێرو دهۆکیش بهههمانشێوه زانیومانه کرێکارهکان دهچهوسهندرێنهوهو کارى زیادهیان پێدهکرێ سهرهتا ئاگادارمان کردونهته دواتر داومانن بهدادگاو ههموو ئهو کهیسانهش وهک وهزارهت سکاڵامان ههبوه لهسهر کۆمپانیاکان بردومانهتهوه.

کێشهیهکمان ههبووه بهشێکى زۆرى کرێکاران و کۆمپانیاکان نازانن شتێک ههیه ناوى دهستبهرى کۆمهڵایهتی که بچێت خۆى زهمان بکات، چونکه دواجار خۆى خانهنشین دهبێت لهمهسهلهى تهندروستى و سهلامهتیدا هۆشیارى تهواویان نییه، لهم بواردهدا بهچڕى کارى لهسهر دهکهین.

هاوڵاتى: بۆ نمونه ئهگهر کارمهندێکى کهرتى تایبهت بۆ ماوهى پێنج ساڵ کارى کردبێ لهگهڵ کۆمپانیایهک ئهو دهستبهریهى نهدابێت، دهبێت ئهو پێنج ساڵهى پێشوش بدات ئهو کاته حساب دهکرێ بۆ خانهنشینیهکهى؟

کوێستان محهمهد: لهو رۆژهوه پابهنده کهدهستهبهرى کردوون، چونکه لهو رۆژهوه پارهیداوه، بهڵام بڕیارێکى ئهنجومهنى کارگێرى ههیه ههر کهسێک یان کۆمپانیایهک پێشتر نههاتبێ بۆ نمونه پێنج ساڵ سزاى پاره دواکهتنهکهى ههبوو، بهڵام ئێمه بڕیارمانداوه ههر کاتێک بێ مامهڵهى بۆ بکهین و دهستهبهرى بۆ بکهین، چونکه ئهمه له بهرژهوهندى کرێکارهکهیه، بهڵام گرنگى ئهمه لهچیدایه بۆ نمونه ئێمه دهڵێن کرێکار لهکهرتى تایبهت له دکتۆرێکى زانکۆوه تا پاکهوانێک ههمووى لاى ئێمه پێناسهکهى کرێکاره، کهسێک پێنج ساڵه لهکهرتى تایبهت ئیش دهکات و دهستهبهرى بۆ کراوه، کاتێک لهکهرتى گشتى دادهمهزرێت ههموو ئهو خزمهتهى بۆ حسابه، جگه لهمه ئهگهر بچێته کۆمپانیایهکى که ئهو خزمهتهى بۆ حسابه کرێکاران ئهمه نازانن و پێویسته ئهمانه روون بکرێنهوه.

هاوڵاتى: بۆ کاروبارى کهمئهندامان چیتان کردووه؟

کوێستان محهمهد: ئێمه کاروبارى کۆمهڵایهتیمان ههیه خانهکانه شێڵتهره کهمئهندامان و چاودێرى خێزان پهیمانگاکانه، ئهوهى دهستمانپێکردوه، 13 ههزار کهمئهندام به نارهوا موچهکانیان بڕابوو بۆمان گهراندنهوهو ئێستا ژمارهیهکى زۆر کهمئهنداممان ههیه که لهساڵى 2013وه تۆمار نهکراون، داوامان لهئهنجومهنى وهزیرانکردوه که تۆمارى تازه دهستپێبکاتهوه 30 ههزار کهسى نوێ داواى کردوه وهک کهمئهندام دهستنیشان بکرێ ناو و فایلى ههیه، بهڵام مهرج نیه ههموویان کهمئهندامبن ئهوهى سهرو تهمهنى 55 ساڵه نایگرێتهوه ئهوهى من وردبینیم تیاکردوه نزیکهى 15 ههزاریان سهرو 55 ساڵن، 15 ههزارهکهى تر ژمارهیهکیان لهلیژنهى پزیشکیدا وهک کهمئهندام دهرناچن و رێژهى تهواو بهدهستناهێنێت.

داوامان لهئهنجومهنى وهزیران کرد لیژنهیهکى باڵا پێکهێنرا لهوهزیرى دارایی و تهندروستى و کاروبارى کۆمهڵایهتى و سهرۆکى فهرمانگهى ههماههنگى و بهدواداچوون چهند لیژنهیهکى لاوهکیمان دروستکرد کۆنوس و راپۆتمان نوسى داوادهکهین و پێویسته تۆمارى تازه دهستپێبکهین، بهڵام ئهمه سهرهتاى مانگى سێ و 10 رۆژ پێش کهرهنتیهنه داومانه به ئهنجومهنى وهزیران، ئێمه زۆر جهختمان نهکردوهتهوه که بخرێته بهرنامهى کارهوه، چونکه دهزانین پارهکه زۆرهو رهنگه بڕیارهکهى ئهنجومهن نهرێنى بێ بۆیه دهمانهوێ لهفرسهتێکدا بارودۆخى ئابورى باش ببێ ئهوکات رهزامهندى وهربگیرێت، ئێستا له وهزارهتى ئێمه زیاتر له 88 ههزار کهمئهندام موچه وهردهگرن، 12ههزارو 500 کهسى فهرمانبهرو موچهیهکى دیکهشیان ههیهو ئهمانه سهد ههزاریان پێ دهدرێت.

چهند ههنگاوێکى دیکهمان ناوه بۆ کهمئهندامان، بۆ نمونه لهزانکۆ حکومیهکان وهربگیرێن، خۆشبهختانه وهزارهتى خوێندنى باڵا هاوکارمانهو پارهى پاراێل وهرناگیرێت لێیان، زانکۆ ئههلیهکانیش رێژهیهکیان بۆ کهمدهکهنهوه، لهوهزارهتى تهندروستیش ههمان ههماههنگیمان ههیه لهگهڵیان و ههر کهمئهندامێک پێویستى به نهشتهرگهرى و چارهسهر بێ له نهخۆشخانه حکومیهکان بهبێ بهرانبهر بۆى دهکرێت لهوهزارهتى پهروهردهش بهههمانشێوهیه.

هاوڵاتى: حکومهتى ههرێم دهستى کردووه به جێبهجێکردنى یاساى چاکسازى، ئێوه لهوهزارهتهکهى خۆتانهوه چ ههنگاوێکتان ناوه؟

کوێستان محهمهد: ئێمه ئێستا خهریکى میلاکاتین فایلى ههموو فهرمانبهرێک وردبینى تێدادهکرێت بۆ ئهوهى بزانرێت کێ بهناشایسته موچهى زیادى بۆ بهستراوه، پێموایه لهسهدا پهنجاى وردبینیهکهیان تهواوبووه.

 دروستکردنى سهنتهرى دهستنیشانکردنى پهککهوتهیی رهزامهندى بۆ وهرگیراوهو خهریکى نۆژهنکردنهوهى بینایهکین ئهم سهنتهره زۆر گرنگه، چونکه ههر کهمئهندامێک گومانى لهسهر بێ لهو سهنتهره پشکنینى بۆ دهکرێتهوهو دووباره رێژهکهى دیارى دهکرێت.

لهههموو بهرێوهبهرایهتییهکانمان بهدواداچوون بۆ فایلى کهمئهندامان دهکهن، چونکه بهبڕواى ئێمه ئهو ژمارهیه ئهگهر وربینى تهواوى بۆ بکرێت رهنگه 20 ههزارى شایستهى ئهوه نهبێت موچهى کهمئهندامى بۆ بکرێت، بهڵام ئێمه نامانهوێت جارێکى تر ههموو کهمئهندامان بدهینهوه بهلیژنهى پزیشکى، لهبهر ئهم هۆکارانه یهکهم/ کهمئهندام ماندووبوه ههموو کابینهیهک وهزیر کهدێت دهیانداتهوه به لیژنه، دووهم/ بهداخهوه لیژنه پزیشکیهکان دهکهونه ژێر کاریگهرى سۆزو بهزهییهوه یان کۆمهڵایهتى یان تهداخولى ههندێک حزب و کهسایهتى، وهک پێویست وردبینیان نهکردوه، ئێمه هیچ بن دیوارێکمان نییه، بهڵام رهنگه لهفایلهکاندا خهڵکێک ههبێ بهناشایسته موچهکهى بهرزکرابێتهوه، یان دهرماڵهیهکى بۆ بهسترابێ شایستهى نهبێت.

مهسهلهیهکى دیکهى گرنگ که لهیاساى چاکسازى ههیهو پهیوهندى بهئێمهوه ههیه، تۆڕى چاودێرى خێزانه پێشتر لهههرێمى کوردستان 88 ههزار خێزان مانگانه 150 ههزار دیناریان وهرگرتووه، حهوت بهش بوون ئهوانهى مێردیان لهدهستداوه، ئهو پیاوانهى رهبهنن ئهوانهى لهچاکسازیهکانن ئهو خوێندکارانهى هاوسهرگیریانکردوهو هیچ سهرچاوهیهکى بژێویان نیه، له ساڵى 2015وه بههۆى قهیرانى داراییهوه ئهمه بڕدراوه، بهپێى یاسای چاکسازى دهبێت ئهم سیستمه دهست پێبکهینهوه، بهڵام بهشێوازێکى نوێ دوور لهگهندهڵى و دهستێوهردانى حزبى.

وهک وهزارهتى کارو کاروبارى کۆمهڵایهتى، سیستمێکمان ئامادهکردوه بههاوکارى وهزارهتى پلاندانان و چهند رێکخراوێکى نێودهوڵهتى ئهوهى پرۆژهکهى نوسیوه کهسێکى فهرهنسیهو پێى وتین هاوشێوهى وڵاتانى خۆتان سیستمێکتان بۆ دهنوسم، ئێستا لهئهنجومهنى وهزیرانهو دهبێت پهسهندبکرێت، دواتر ناوى خهڵک تۆمار دهکهین و وردبینى دهکهین و زانیاریهکان پشتراستدهکهینهوه، ئهوانهى پێشتر بهپێى سیستمه کۆنهکه موچهیان وهرگرتوهو ئێستا بڕاوه ئیتر بۆیان ناگهڕێتهوه دهبێت تۆمار بکرێنهوه رهنگه شایسته بن و رهنگه شایستهش نهبن.

هاوڵاتى: بۆ ئهوکهسانهى حومکراون و لهچاکسازیهکانى وهزارهتهکهى ئێوهن، داواى لێبوردنى گشتى دهکهن، تیمى گۆران هیچ ههوڵێکیان ههیه بۆ ئهم مهبهسته؟

کوێستان محهمهد: شهش چاکسازى لاى ئێمهیه، چاکسازى گهورانى ههولێرو سلێمانى و دهۆک، چاکسازى ژنان و منداڵان، کارى زۆر باشمان لهم چاکسازیانه کردوه ئێستا رێژهى کێشانى ماددهى هۆشبهر لهسلێمانى و دهۆک نزیک بۆتهوه لهسفر، بهڵام له چاکسازى گهورانى ههولێر چهند رێکارێکمان گرتوهته بهر بۆ ئهوهى وهک دهۆک و سلێمانى لێبکهین.

ئهوانهى لهو چاکسازیانهدان و داواى لێبوردنى گشتى دهکهن ئهوانه لهبنهرتدا بۆ 900 کهس دروستکراون لهسلێمانى زیاتر له ههزارو  200 کهسى تێدایه، لهههولێر دوو ههزارو 200  کهسى تیایه، لهدهۆکیش لهسهرو دوو ههزار کهسى تیایه، زیندانى چاکسازییهکان لهههرێمى کوردستاندا زۆر زۆر قهرهباڵخ بووه لهرووى مافى مرۆڤهوه رێگه پێنهدراوه، لهکاتى کهرهنتیهوه سهردانهکانى گشتى و تایبهتمان راگرتوه، مۆڵهتمان نههێشتوه بۆ ئهوهى کۆرۆنا نهگوازرێتهوه بۆ ناو چاکسازیهکان، بۆیه داوامانکردوه یان لێبوردنێکى تایبهت یان لێبوردنى گشتى یان مۆڵهتى سێ مانگ بۆیان بکرێت، لهسهر ئهمانه بۆچوونى خۆمان داوه بهسهرۆکایهتى ههرێم و بهرێز سهرۆکى حکومهت، بهرێز سهرۆکى پهرلهمانیش نامهیهکى بۆ ناردبووین و داواى بۆچونى ئێمه دهکات و رهئى خۆمان وتوه که کێ و چۆن و بۆچى لێبوردنى گشتى بیگرێتهوه، بهڵام دواجار ئهوه لهدهسهڵاتى پهرلهمانى کوردستاندایهو تائێستاش هیچ پرۆژه یاسایهک لهسهر ئهو بابهته لهئارادانیه ئهوهندهى من ئاگاداربم.

هاوڵاتى: چهند ساڵێکه دهستى کارى بیانى لهههرێمى کوردستان رێژهکهى زیادبووه، 14 ههزار دهستى کار چونهته دهرهوه... بۆچى رێگه دهدرێت دهستى کارى بیانى بهو رێژه زۆره بێنه ههرێم؟

کوێستان محهمهد: کۆمهڵێک ههنگاومان ناوه، حهزدهکهم ئهوه روون بێت یهکهم ئهو کرێکاره بیانیانهى دێن لهسهدا 4% یان لهرێگهى وهزارهتى ئێمهوهیه، ئهوانى دیکه لهرێگهى وهزارهتى ناوخۆ ڤیزایان پێیان دهدرێت، ئهگینا ئهوان لایهنێک نین خۆیان خهڵک بهێنن، بهداخهوه مافیا دهیانهێنێت ههندێک پارێزهرى ناپارێزهر خهڵک دههێنن بهناوى گهشتوگوزارهوهو ڤیزایان بۆ وهردهگرن و کاریان پێدهکهن، ههندێکیان بهقاچاخ لهبهغداوه دهیانهێنن یان لهههندێک وڵاتانى دهروبهرهوه دێن ئهمانه پهیوهندیان بهئێمهوه نییه، تهنها چهند کۆمپانیایهک پهیوهندیان بهئێمهوه ههیهو بهشێوهیهکى یاسایی ئهو کرێکارانه دههێنن، بهڵام لهمانگى یانزهى ساڵى رابردووهوه هێنانى کرێکارى بیانیمان راگرت تا مانگى ههشتى ئهمساڵ کردمانهوه، ئهوهش بهمهرج و تهنها ژن دههێنرێت بۆ کارى ناوماڵ، بهداخهوه ژنى ئێره ئهو ئیشه ناکات.

ئێستا لهلاى ئێمه هیچ پیاوێکى ئیشهکهرو کرێکارى بیانى نایهت بۆ پرۆژهکان، ئهوهى دێت لهرێگهى قاچاخهوهیه، بۆ خۆم چومهته لاى بهرێز وهزیرى ناوخۆو کۆنفرانسێکمان رێکخست بۆ ئهوهى رێنمایهکانمان یهک بخهین و یاداشتێکى لێک تێگهیشتن واژۆبکهین بۆ کهمکردنهوهى هێنانى کرێکارى بیانى مهگهر بۆ پسپۆریهکى تایبهت بێت، دهستهى وهبهرهێنانیش خهریکى ههموارکردنهوهى یاسایهکن ئێمه داوامانکردوه لهمهودوا بهرێژهى له 75% پشت ببهستن بهکرێکارى ناوخۆ بۆ پرۆژهکان، جگهلهوهش ئهو کرێکارانهى که دێن ئهو پسپۆریانه بن که لهههرێم دهستاکهون ئهم تێبینیانهمان پێداون.

هاوڵاتى: پرسى رێککهوتنى ههرێم و بهغدا گهیشتووه بهچى؟

کوێستان محهمهد: چهندینجار وهفدى دانوستانکارى ئێمه بهسهرۆکایهتى جێگرى سهرۆکى حکومهت چونهته بهغداو دواى هاتنهوهیان راپۆرتى خۆیان بۆ ئێمه خستوهته ڕوو، ئهگهر بیکهینه دوو قۆناغ لهسهردهمى بهرێز عادل عهبدولمههدى گفتوگۆکان زۆر چوبونه پێشهوه تهنها واژۆى مابوو ئهگهر ئهوه بکرایه مانگانه 900 ملیار دینارمان لهبهغداوه بۆ دههات که بڕه پارهیهکى زۆر بوو بهشى موچهى دهکرد، بهڵام بهداخهوه خۆپیشاندان دروستبوو ئهویش دهستى لهکارکێشایهوهو رێککهوتنهکه واژۆ نهکرا.

لهقۆناغى دووهم که بۆ رێککهوتنى نوێ چهند کۆبونهوهیهکیش کراوه، بهڵام ئێستا دۆخى عێراق خۆى زۆرخراپهو موچهى فهرمانبهرهکانى دوادهکهوێت یهکێک لهوهۆکارانهى که رێکهوتنهکه بهتهواوهتى جێبهجێ نابێت پهیوهندى بهدۆخى عێراق و کۆرۆناوه ههیه، عێراق داواى 250 ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانه و نیوهى داهاتى خاڵه سنوریهکان دهکات و حکومهتى ههرێمیش بهوه رازى بووه.

هاوڵاتى: حکومهتى ههرێم بهچى رازى بووه ئایا 250 ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانه دهداته بهغدا یان داهاتهکهى دهدات؟

کوێستان محهمهد: من نهوهزیرى نهوتم نهوهزیرى دارایی لهو شتانهش زۆر نازانم وردهکاریهکانى ئهوه لاى من زۆر روون نیه، ئهگهر ئێمه رێککهوتنێک بکهین لهسهر بنهماى دهستور بێت و لهسهر بنهماى بهرژهوهندى هاوڵاتیانى ههموو عێراق بێت ههردولا پابهندبن بهتهواى رێکهوتنهکهوه ئهمه وادهکات لهکاتى خۆیدا موچه بدرێت دهتوانرێت پرۆژه خزمهتگوزاریهکان جێبهجێ بکرێت و ئهمهش ههلى کارى زۆر دهرهخسێنێت ئهو کارنامهیهى حکومهتى ههرێم خستوویهتهروو ههمووى جێبهجێ دهکرێت، دواجار ههر دهبێت لهگهڵ عێراق رێکبکهوین.

هاوڵاتى: تیمى گۆران له کابینهى نۆیهم چیتان کردوه بۆ نههێشتنى ئهو گهندهڵیهى کهباسدهکرێت له قاچاغچێتى و گهراندنهوهى سهرجهم داهاتى نهوتى ههرێم بۆ وهزارهتى دارایى؟

کوێستان محهمهد: ئهو پرسانه زۆربهى پهیوهندى بهوهزارهتى داراییهوه ههیه، وهزیرى دارایی سندوقى خانهنشینى دروستکردوه، وهزیرى دارایی داهاتى ناو مهرزهکانى رێکخستوهتهوه، باسى قاچاخ ناکهم ئهوهى که لهپشتى دهروازهکهوه بههێزى ئهمنى دههێنرێت، ناتوانم بڵێم ئهوهى قاچاخچیهتیه کۆتایی پێهاتوه، چونکه ئهوه تهنها لهدهسهڵاتى وهزارهتى داراییدا نییه ئهمه پهیوهندى بهقهناعهتێکى سیاسیهوه ههیه که دهبێت ئیتر واز لهم قاچاخ چیهتیه بهێنێت.

بۆ مهسهلهى موچهى پله باڵاکان ئهوانهى به پلهى وهزیرو وهکیل و بهڕێوهبهرى گشتى نایاسایی خانهنشین بوون ههموویانى بڕیوهو ئێستا داهاتێکى زۆر دهگهرێتهوه، ئهوهى پێى دهوترێت دوو مووچهیى لهتازهترین کاردا موچهى 16 ههزار کهسى بڕیوه، لهمهسهلهى خهبیرهکان رێکخستنهوهى موچهکانیان کراوهو ههنێک موچهى زۆریان ههبوهو کهمکراوهتهوهو مانگانه 325 ملیۆن دینارى گهراندووهتهوه بۆ حکومهت لهو ماوهیه کهمهدا بهبێدهنگى و بهبێ ههڵاى راگهیاندن کۆمهڵێک ههنگاوى زۆر باشى ناوه، بهراستى جێى تهقدیره، بهڵام ههموو ئهوانه پێکهوه ئهگهر داهاتى ههموو خاڵه سنوریهکان و ئهوقاچاخچیه بنهبڕ نهکرێت و ههموو داهاتى نهوت نهگهڕێتهوه بۆ وهزارهتى دارایی وهزیرى دارایی ناتوانێت وهک پێویست مووچه بدات، بهڵام ههوڵهکانى بهردهوامه لهسهر مهسهلهى چاکسازى کارى خۆیکردوه.

هاوڵاتى: لهچاوپێکهوتنێکى پێشترتان لهگهڵ رۆژنامهى هاوڵاتى، باستان لهوهکرد که هێزه ئهمنیهکان بهتایبهت ئهنجومهنى ئاسایش و دهزگاى ئاسایش بایۆمهتریان بۆ نهکراوه، ئێستا بایۆمهتریان بۆ دهکرێت؟

کوێستان محهمهد: لیژنهى بایۆمهترى که بهرێز جێگرى سهرۆکى حکومهت سهرۆکایهتى دهکات پێشتر ئهنجومهنى ئاسایش و دهزگاى ئاسایش بایۆمهتریان بۆ نهکرابوو، بهڵام  ئێستا دهستیان کردوه به بایۆمهترى ئهوانیش.

هاوڵاتى: زۆر جار گۆران روبهروى رهخنه دهبێتهوه، تهنانهت لهلایهن هاوپهیمانهکانى پێشوشیهوه دهڵێن گۆران لهحکومهتدایه بهڵام باس لهوهدهکهن ئاگادارى داهاتهکانى حکومهت نین؟

کوێستان محهمهد: ئهو بهرێزانهى که ئهو قسانه دهکهن لهکابینهکانى پێشوو ئهوکات ئهوان وهزیریان ههبوو ئایا ئاگایان لهههموو داهاتێک ههبوو، بۆیه ئهو رهخنهیه پێش ئهوهى روبهروى گۆران ببێتهوه پێش ئهوهى ئێمه لهحکومهت بین ئهوان لهکابینهکانى پێشوتریش بهشداربوون ئاگایان لهداهاتى نهوتیش نهبووهو داهاتهکهشى زۆر زۆر لهئێستاش زیاتر بووه، ئهى ئهوکاته بۆ رهخنهیان له وهزیرو گروپهکانى خۆیان نهگرتووه.

هاوڵاتى: ستراتیژى بزوتنهوهى گۆران چیه لهحکومهتدا بهنیازى چین؟

کوێستان محهمهد: چاکسازیی خزمهتى خهڵک، خۆشگوزهرانى پرۆژهى خزمهتگوزارى ههموو ئهوانه که ئێمه باوهرمان پێیهتى بۆ ئهو بابهتانه چووین، بهڵام لهسهروى ههمویهوه چاکسازیه، چونکه تا چاکسازى نهکرێت خهڵک خۆشگوزهران ناکرێت، دادپهروهرى نابێت موچه لهکاتى خۆیدا نهدرێت بۆیه خهمى سهرهکى ئێمه و کارى یهکهمى ئێمه چاکسازیه.

ئێمه لهئهنجومهنى وهزیرانیش ئهم قسهیهمانکردوهو که ئهمه یهکێکه لهههنگاوهکانى چاکسازى و لهبهیاننامهکهى ئهنجومهنیش دواى پهسهندکردنى یاساى چاکسازى ئهوه خراوهته روو کهئهمه بهشێکه لهچاکسازى و ههمووى نیه، لهدواى یاساکه چهندین یاساو پهیرهوى تر دهردهکهین ئهمه ههنگاوى یهکهمه دهبێت چاکسازى لهداهات و خهرجى بکرێت چاکسازى لههێزهکانى پێشمهرگه بکرێت لهئهنجومهنى دادوهرى بکرێت.

هاوڵاتى: لهماوهى ئهم چوارساڵهدا کابینهى نۆیهم دهتوانێت چاکسازى داهات و بهشهکانى دیکهدا بکات؟

کوێستان محهمهد: دهبێت دهستپێبکات ئهگهر دهستپێنهکات، بارودۆخى خهڵک و حکومهتیش بهشێوازێک دهبێت کهس بهغیلیمان پێ نابات.

هاوڵاتى: له مهسهلهى بڕینى دهرماڵهکان حکومهت  و پهرلهمانتارهکانیش قسهى جیاواز دهکهن کێ دهگرێتهوهو چۆن دهبێ؟

کوێستان محهمهد: لیژنهیهکى باڵا بۆ رێکخستنهوهى دهرماڵهکان پێکهاتووه، من تا کاتێک لیستى موچهى ههموو فهرمانبهرهکانم نهبینى ههستم بهو نادادپهرهوهریه نهکرد ئهو کارمهندهى که ژوورهکهى من پاکدهکاتهوه مانگى 190 ههزار دینارى ههیه پێش من دێت و لهگهڵ من دهرواتهوه کارمهندمان ههیه لهناو ئهو وهزارهتهى ئێمه نزیکهى دوو ملیۆن دینار وهردهگرێت یهک ساڵ و چهند مانگه من لهوێم یهک دێرى نهخستوهته سهر کارو پلانى وهزارهتهکهى ئێمه لهدواى پاکهوانهوه دێت و لهپێش ئهویشهوه دهرواتهوه.

ئهمه نادپهروهریهوه دهبێت رێکبخرێتهوه ئهمه لهههموو وهزارهتهکان وایه لهوهزارهتى واههیه شۆفێرهکهى بهقهدهر مودیرێکى لاى من پاره وهردهگرێت لهکاتێکدا مودیرهکهى من بیست ساڵه خزمهت دهکات.

لیژنه دروستکراوه بۆ ئهم بابهته من لهو لیژنهیهدا نیم نازانم چ دهرماڵهیهک دهبڕدرێ نازانم کامه نایاساییه، بهڵام دهزانم نادادپهروهری ههیه بهسهیرکردنى لیستى موچهى وهزارهتهکهم دهزانم چ کارهساتێک لهلیستى موچهى فهرمانبهراندا ههیه، ههر لهدیوانى وهزارهت سێ فهرمانبهرم موچهکهى له خوار 200 ههزارهوهیه له 6%ى فهرمانبهرانى وهزارهکهتهى ئێمه موچهى زۆر وهردهگرن که ههندێکى بهدهرماڵهى نایاساییه، بهڵام ههمانه لهخانهى بهساڵاچوان ئیش دهکات خانه دهوامى 24 کاتژمێرییه لهکاتى کهرهنتینهدا یهک رۆژ نهچۆتهوه ماڵهوه خهڵکى پیر پاکدهکاتهوهو خواردنى دهداتێ موچهکهى تهنها 400 ههزار دیناره لهمانگێکدا.

هاوڵاتى: لهرێککهوتنهکهى ئێوهو پارتى چهندى ماوه جێبهجێ بکرێ و بۆچى نهکراوه؟

کوێستان محهمهد: ئێمه تیمى دانوستانکارمان ههیه ئهو پرسیاره له ئهوان بکه، ئێمه رێککهوتنهکهمان تهنها لهسهر پۆست نییه، رێککهوتنهکه لهسهر چاکسازییه لهسهر یهکگرتنهوهى هێزى پێشمهرگهیه لهسهر مهسهلهى خۆشگوزهرانیهو دادپهروهرییه.

هاوڵاتى: بهڵام هێشتا ئێوه یاریدهدهرى سهرۆکى ئهنجومهنى وهزیرانتان بۆ کاروبارى چاکسازى وهرنهگرتووه ؟

کوێستان محه‌مه‌د: ئێمه‌ خیلافێکمان هه‌بوو به‌مزوانه‌ یاساکه‌ ده‌رده‌کرێت، تا یاساکه‌ ده‌رنه‌کرێت یاریده‌ده‌ره‌که‌ ده‌ستبه‌کارنابێت، دواى ده‌رکردنى یاساکه‌ یاریده‌ده‌ر بۆ کاروبارى چاکسازى دیارى ده‌کرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار