کۆى ده‌نگه‌کانى ویلایه‌ته‌کانى ئه‌مریکا جیاکرانه‌وه‌ 

بایدن 306کورسى به‌ده‌ستهێنا له‌کۆى 538 کورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
جۆرجیا و کارۆلیناى باکور، که‌ دواین ویلایه‌ته‌کان بوون ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تییان به‌ ته‌واوى جیاکرده‌وه‌، به‌وه‌ش کۆى ژماره‌ى کورسییه‌کانى جۆ بایدن گه‌یشته‌ ٣٠٦ کورسى و دۆناڵد تره‌مپیش گه‌یشته‌ ٢٣٢ کورسی.

میدیاکانى ئه‌مریکا رایانگه‌یاند، ئه‌نجامى ده‌نگه‌کانى ھه‌ریه‌ک له‌ ویلایه‌ته‌کانى جۆرجیا و کارۆلیناى باکوریش وه‌ک دوایین دوو ویلایه‌ت بڵاوکرایه‌وه‌، که‌ بایدن توانى کورسییه‌کانى ویلایه‌تى جۆرجیا بباته‌وه‌، که‌ ١٦ کورسییه‌، له‌به‌رانبه‌ردا دۆناڵد تره‌مپ توانى کورسییه‌کانى ویلایه‌تى کارۆلیناى باکور به‌ ده‌ستبھێنێت، که‌ ١٥ کورسییه‌. 

له‌ رۆژى ٣ى ئه‌م مانگه‌دا، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌چوو، پاش ته‌واوبوونى ماوه‌ى ده‌نگدان ده‌ستبه‌ جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان کرا و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانیشدا جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان به‌ جیاوازییه‌کى به‌رچاو له‌پێش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئێستاى ئه‌مریکا و کاندیدى کۆمارییه‌کانه‌وه‌ بوو.

تائێستا، دۆناڵد تره‌مپ تویت ده‌کات و ده‌ڵێت:" هێشتا ئه‌نجامه‌کان یه‌کلانه‌بوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌و براوه‌ ده‌بێت".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار