تره‌مپ: ڤاکسینه‌کانى ئه‌مریکا له‌سه‌دا 95 کاریگه‌ریان هه‌یه و کۆتایى بهتاعونه چینییه‌که ده‌هێنێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، دۆزینه‌وه‌ى ڤاکسینه‌کى نوێ، که له 95% کاریگه‌رى هه‌یه شتێکى گرنگه، ده‌شڵێت، "تکایه ئه‌م دۆزینه‌وانه‌تان (ڤاکسینه‌کانى مۆدێرنا و فایزه‌ر) له‌بیربێت."
دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کان تویتێکى بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه، "له‌مکاته‌دا له‌لایه‌ن کۆمپانیاى مۆدێرناوه ڤاکسینێکى نوێ راگه‌یه‌نرا و 95% کاریگه‌رى هه‌یه، که ئه‌مه‌ش بۆ مێژونووسان شتێکى گرنگه."
هه‌روه‌ها نوسیویهتى:"ئه‌م دۆزینه‌وانه‌تان (ڤاکسینه‌کانى مۆدێرنا و فایزه‌ر) له‌بیربێت، که کۆتایى به تاعونه چینییه‌که ده‌هێنێت."
ئه‌مڕۆ، کۆمپانیاى مۆدێرناى ئه‌مریکى رایگه‌یاندبوو، ڤاکسینه‌که‌یان به رێژه‌ى نزیکه‌ى 95% کاریگه‌ریى نیشانداوه و به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى له چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا چاوه‌ڕێى په‌سه‌ندکردنى ده‌که‌ن.
رۆژى 9ى ئه‌م مانگه‌ش، کۆمپانیاکانى فایزه‌ر و بایۆنتێک رایانگه‌یاندبوو، ئه‌و ڤاکسینه‌ى بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا په‌ره‌یان پێداوه، 90% رێگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌کات.