ئەمشەو هێرشێکی مووشەکی ئاڕاستەی باڵوێزخانەی ئەمریکا کرا لە بەغدا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ئەمشەو هێرشێکی مووشەکی ئاڕاستەی باڵوێزخانەی ئەمریکا کرا لە بەغداد.

کەمێك پێش ئێستا چوار کاتیۆشا لەنزیک ناوچەی سەوز لەناوەڕواستی بەغدا کەوتنەخوارەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانیش هێرشەکە زیانی لێنەکەوتوەتەوە.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق رایانگه‌یاند چوار کاتیۆشاكه‌‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز له‌ به‌غدا كه‌ باره‌گای ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رایه‌تییه‌ بیانییه‌كانی لێیه‌، كه‌وتوه‌ته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه‌ له‌ناو ناوچه‌ی سه‌وز لێدراوه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێن كه‌ دوای ئاراسته‌كردنی ‌کاتیۆشاكان، سیستمی به‌رگریی موشه‌كیی پاتریۆت له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا خراوه‌ته‌كار بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار