فوئاد حسێن: ئه‌مریکا هه‌نگاوى بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى هێزه‌کانى له عێراق ده‌ستپێکردوه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مریکا هه‌نگاوى بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى هێزه‌کانى له عێراق ده‌ستپێکردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى دووه‌مى 2020، فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشکراى کرد ئه‌مریکا هه‌نگاوى بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى هێزه‌کانى له‌عێراق ده‌ستپێکردووه.
وه‌زیرى کاربه‌رێکه‌رى حکومه‌ته‌که‌ى دۆناڵد تره‌مپ له‌سێ رۆژى رابردوودا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که له عێراق و ئه‌فغانستان به‌شێک له سه‌ربازه‌کانیان که‌مده‌که‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له عێراق 700 سه‌رباز و له ئه‌فغانستان له‌کۆى پێنج هه‌زار سه‌رباز 2 هه‌زارو 500 سه‌رباز که‌مده‌که‌نه‌وه.
کابینه‌که‌ى دۆناڵد تره‌مپ ته‌نها دوو مانگى ماوه‌و دواى سه‌رکه‌وتنى جۆبایدن کاندیدى دیموکراته‌کان، چاوه‌روان ده‌کرێت گۆڕانکارى له‌سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رووبدات.