ئه‌مریکا سزاى نوێى به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند

7 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا سزاى نوێى به‌سه‌ر چه‌ندین که‌سایه‌تى و قه‌واره‌ى سه‌ربه‌ ئێراندا سه‌پاند و یه‌کێک له‌و دامه‌زراوانه‌ سه‌ربه‌ رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامییه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ى تشرینى دووه‌مى 2020، له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا ئاشکرایکرد سزا نوێیه‌کان دامه‌زراوه‌ى "موسته‌زعیفانى شۆڕشى ئیسلامی"ى گرتوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن عه‌لى خامنه‌ئی، رابه‌رى باڵاى ئێران و مه‌حمود عه‌له‌وی، وه‌زیرى ئاسایش و هه‌واڵگریى ئێرانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت.

هه‌روه‌ها سه‌ربارى ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ى سه‌ربه‌ خامنه‌ئی، ئیداره‌ى ئه‌مریکا ده‌یان که‌سایه‌تى و قه‌واره‌ى ترى ئێرانى سزا داوه‌ که‌ په‌یوه‌ندییان به‌ که‌رتى کاز و نه‌وت و گواستنه‌وه‌ى ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌.
هاوکات، مایک پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا رایگه‌یاند هه‌ڵمه‌تى ئه‌وپه‌ڕى فشارخستنه‌سه‌ر ئێران ده‌ستیپێکردووه‌ و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت.

پۆمپیۆ راشیگه‌یاند:" نابێت واشنتن خۆى بکات به‌ قوربانیى مه‌رامه‌ ئه‌تۆمییه‌کانى ئێران و ناشبێت واز له‌ سزادانى ئێران بهێنێت".
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار