پیلۆسى به‌ سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
نانسى پیلۆسی، به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگى دیموکراته‌کان بۆ دوو ساڵى دیکه‌ به‌ سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

پڕۆسه‌ى ده‌نگدان به‌شێکى ماوه‌ که‌ له‌ کانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام، چونکه‌ دیموکراته‌کان له‌ 435 کورسییه‌که‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران زۆرینه‌ن و 221 کورسیان هه‌یه‌، ئه‌گه‌رى زۆره‌ له‌ پڕۆسه‌ى دووه‌میش بیبه‌نه‌وه‌.

نانسى پیلۆسی ته‌مه‌ن 80 ساڵ که‌سێکى دژه‌ تره‌مپه‌، له‌ ماوه‌ى چوار ساڵى سه‌رۆکایه‌تیى تره‌مپدا به‌ریه‌ککه‌وتنى زۆریان له‌گه‌ڵ یه‌کدا هه‌بووه‌و پێش ده‌ستپێکردنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا به‌ تره‌مپى وت:" پیاوبه‌و ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن قبوڵ بکه‌".

نانسى پیلۆسی، ناوى ته‌واوى نانسى پاتریسیا دى ئه‌لیساندرۆیه‌. له‌ 26ى ئادارى 1940 له‌ ماریلاند له‌دایکبووه‌ و دایکى پێنج منداڵه‌و بۆ جارى سێیه‌مه‌ به‌ سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار