گه‌نجترین نوسه‌رى کورد خه‌ڵاتى لۆریاڵى زێڕینى پێ به‌خشرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
 نوسه‌رێکى کورد و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ وڵاتى دانیمارک، خه‌ڵاتى لۆریاڵى زێڕین به‌ سارا عومه‌ر رۆماننوسى کورد به‌خشرا و وه‌کو خۆى ده‌ڵێت:" ئه‌و خه‌ڵاته‌ به‌ په‌رتوکێک ده‌به‌خشرێت که‌ له‌ ئاستێکى ئه‌ده‌بى به‌رزدا بێت و سه‌رنجى ره‌خنه‌گران و خوێنه‌ران به‌لاى خۆیدا رابکێشێت".

سارا عومه‌ر رۆماننوس له‌ فه‌یسبووکى خۆى نوسیویه‌تى: "خۆشحاڵم پێتان رابگه‌یه‌نم، که‌ رێککه‌وتى 18ى ئه‌م مانگه‌ له‌ شارى کۆپنهاگن له‌ وڵاتى دانیمارک خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بى (لۆریاڵى زێڕین)م پێبه‌خشرا".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌ که‌ ئه‌وه‌ خه‌ڵاتێکى ئه‌ده‌بیى دانیمارکییه‌، که‌ له‌ ساڵى 1949دا دامه‌زرێندراوه‌، ھه‌موو ساڵێکیش به‌ یه‌کێک له‌ نوسه‌ره‌کانى هه‌مان وڵات ده‌به‌خشرێت" ئه‌و لیژنه‌یه‌ى بڕیار له‌سه‌ر به‌خشینى خه‌ڵاته‌که‌ ده‌دات پێکھاتوون له‌ ره‌خنه‌گه‌رانى ئه‌ده‌بیى و خاوه‌ن کتێبخانه‌کانى دانیمارک".

هاوکات، باسى له‌وه‌شکردووه‌ لیژنه‌که‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ به‌ په‌رتوکێک ده‌به‌خشن، که‌ ئاستێکى ئه‌ده‌بى به‌رزى ھه‌بێت و سه‌رنجى ره‌خنه‌گران و خوێنه‌رانى به‌لاى خۆیدا راکێشابێت. نوسه‌رى براوه‌ که‌سێکه‌  زۆرترین خوێنه‌رى ھه‌بووه‌ و کتێبه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کى به‌ربڵاو به‌ناو کۆمه‌ڵگادا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

سارا عومه‌ر ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه‌ که‌ زۆرێک له‌ نوسه‌ره‌ گه‌وره‌کانى دانیمارک ئه‌و خه‌ڵاته‌یان بردووه‌ته‌وه‌ و ھه‌ر نوسه‌رێکیش ده‌توانێت یه‌کجار له‌ ژیانیدا وه‌ربگرێت.

له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى رۆمانه‌کانیشیه‌وه‌ سارا ده‌ڵێت:" ماناى رۆمانه‌کانى له‌ به‌رگریکردندایه‌ له‌ ئازادیى و رێگرتنه‌ له‌ سوکایه‌تى به‌ مرۆڤ، کتێبه‌کانم بۆنى خوێنیان لێدێت، خوێنى ئه‌و ژن و کچانه‌ى رۆژانه‌ به‌ تۆمه‌تى جیاواز ده‌کوژرێن و له‌دواى مردنیشیانه‌وه‌ گۆڕێکیان پێ ڕه‌وا نابینرێت".

سارا عومه‌ر یه‌که‌مین نوسه‌رى گه‌نجه‌ که‌ خه‌ڵاتى لۆریاڵى زێڕینى پێ به‌خشرابێت.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار