هۆڵه‌ندا نزیکه‌ى 150 سه‌رباز ره‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى به‌رگریى هۆڵه‌ندا ئاشکرایکرد، نزیکه‌ى 150 سه‌رباز ده‌نێرێته هه‌رێمى کوردستان و له فرۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر جێگیر ده‌کرێن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌مى 2020، وه‌زاره‌ته‌که له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاندوه، 100 بۆ 150 سه‌رباز ده‌نێرێته هه‌رێمى کوردستان بۆ پاراستنى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه دواى راهێنانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، هاوپه‌یمانێتیى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ده‌ست ده‌کات به پێشکه‌شکردنى راوێژ به ده‌سه‌ڵاتدارانى سه‌ربازیى هه‌رێمى کوردستان.
هاوکات، ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که ئه‌و ئه‌رکه له‌ژێر سه‌رکردایه‌تیى هۆڵه‌ندا ده‌بێت و ئامانج لێى ئه‌وه‌یه عێراق بتوانێت له شه‌ڕى دژى داعشدا خۆى بپارێزێت.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار