تره‌مپ نه‌رمى ده‌نوێنێت به‌رانبه‌ر بایدن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌دواى سووربوونێکى زۆر له‌سه‌ر ره‌تکردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ترامپه‌وه‌، دوێنێ نه‌رمیه‌کى پێشانداو رایگه‌یاند:" به‌ تیمه‌که‌م راگه‌یاندووه‌، ئه‌وه‌ بکه‌ن که‌ ده‌بێت بکرێت."
دۆناڵد تره‌مپ له‌ تویتێکدا رایگه‌یاند، چیدى ئه‌و رێگرى له‌ هاوکارى حکومه‌ته‌که‌ى بۆ جۆ بایدن ناکات تا ده‌ست به‌ گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بکرێت و نوسیویه‌تى " به‌ تیمه‌که‌م راگه‌یاندووه‌، ئه‌وه‌ بکه‌ن که‌ ده‌بێت بکرێت."
له‌به‌رانبه‌ردا جۆ بایدن ستایشى هه‌ڵوێستى تره‌مپ ده‌کات که‌ رێگا به‌ گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌کى ئاشتیانه‌ ده‌دات.
هه‌موو ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ دواى ئه‌وه‌ دێت که‌ ئه‌و ولایه‌تانه‌ى ترامپ کێشه‌ى له‌ ئه‌نجامه‌کانى هه‌بوو، به‌ره‌به‌ره‌ ئه‌نجامه‌کانى یه‌کلایى ده‌کرێته‌وه‌ هه‌مووشیان له‌ قازانجى جۆبایدن، کاندیدى دیموکراته‌کان بووه‌. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار