په‌نسلڤینیا دواى ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان واژۆى سه‌رکه‌وتى بایدن واژۆ ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ویلایه‌تى په‌نسلڤینیا په‌سه‌ندکردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى جۆو بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراو و کامالا هاریسى جێگرى راگه‌یاند.
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر ، تۆم وۆڵف فه‌رمانڕه‌واى ویلایه‌تى په‌نسلڤینیا له رێى هه‌ژمارى خۆى له تویته‌ر رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ به پێى یاسا فیدراڵییه‌کان ئه‌نجامى هه‌ڵبژارنه‌که‌ى 3ى ئه‌م مانگه بۆ پۆستى سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان په‌سه‌ند کرا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که به‌ڵگه‌نامه‌ى سه‌رکه‌وتنى جۆو بایدن و کامالا هاریسى ئیمزاکردووه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌ته‌واوى بێ هیوا بووه له‌وه‌ى هیچ گۆڕانکارییه‌ک به‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا بێت و ئه‌مڕۆش تره‌مپ به تیمه‌که‌ى راگه‌یاندووه کار بۆ راده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵات بکه‌ن.