وتەبێژی حکومەتی هەرێم: بەمزوانە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە لەئەگەری گەیشتنی پارەکەی بەغدا کە 35% کۆی موچە فەرمانبەران پێکدەهێنێت یان ئەگەری نەناردن و زیاتر دواکەوتنی، لەهەردو ئەگەرەکەدا "بەمزوانە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت" و دواخستنی دابەشکردنی موچە لەبەرنامەی حکومەتدا نیە.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌وه‌شى ئاشكرایكرد، "ئاماده‌ین له50% داهاتى خاڵه سنوریه‌كان‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه‌ش بده‌ینه به‌غدا، له‌به‌رامبه‌ر ناردنى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم بۆ موچه".
جوتیار عادل وتيشى:"له‌ئه‌گه‌رى ناردنى وه‌فد بۆ به‌غدا، هه‌ر هه‌مان وه‌فد ده‌چێته به‌غدا كه قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، چونكه وه‌فدێكى سه‌ركه‌وتوو بوه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیشى هه‌یه بۆ بڕیاردان، هه‌ر ئه‌و وه‌فده‌ش گه‌یشته چاره‌سه‌ر، به‌ڵام هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌وه‌یان تێكدا‌و نه‌یانهێشت ڕێكه‌وتنه‌كه سه‌ربگرێت".