حاکم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى بۆ هاوڵاتى: نه‌وت له‌کوردستاندا به‌دامه‌زراوه‌یى نه‌کراوه‌و سکاڵاى زۆرى له‌سه‌ر هه‌یه
4 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێم ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که‌وه‌زیرو بریکارى وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌کان هه‌بووه دراونه‌تە دادگا‌و ده‌شڵێت:" سکاڵاى زۆرمان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان هه‌یه، به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه نه‌وت له‌هه‌رێمى کوردستاندا به‌دامه‌زراوه‌یى نه‌کراوه".
حاکم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌شڵێت:" ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى کۆمه‌ڵێک کێشه‌ى هه‌یه، به‌رده‌وام له‌ڕاپۆرته‌کانى ساڵانى پێشوو دیاریمان کردووه‌و دامه‌زراوه‌که دامه‌زراوه‌یه‌کى بچووکه‌و نه‌توانراوه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو کوردستان کاربکات و پێویستى به‌هه‌موارى یاسایه‌که ساڵێکه له‌په‌رله‌مانه‌و داموده‌زگا ره‌سمییه‌کان وه‌کو پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌نگاویان نه‌ناوه".
هاوڵاتى: نزیک ده‌بینه‌وه له‌کۆتایى ئه‌مساڵ، دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌چ ئاستێکدایه له‌هه‌رێمى کوردستاندا؟
حاکم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: دیاره به‌گشتى داتا‌کان له‌کۆتایى مانگى ساڵه‌که راده‌گه‌یه‌نرێن، که‌ئێمه له‌کۆتایى (7و8)ى مانگه‌که‌وه رایده‌گه‌یه‌نین، 9ى مانگى داهاتوو به‌هۆى رۆژى جیهانى گه‌نده‌ڵییه‌وه، له‌و رۆژه‌دا سیمینارێکمان ده‌بێت له‌سه‌ر رێنماییه‌کى تازه که‌ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى ئێستا ده‌ستیپێکردووه، رێنمایى به‌ریه‌ککه‌وتنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانه، که‌ئه‌مه ده‌بێته یه‌که‌م رێنمایى که تائێستا له‌عێراقدا ده‌رنه‌کراوه‌و رۆژى دووه‌م داتاى کۆتایى راده‌گه‌یه‌نین، به‌ڵام به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا و که‌مى ده‌وامى فه‌رمانگه‌کان له‌وانه‌یه چالاکى له‌سه‌دا (25 بۆ 30) هه‌موو فه‌رمانگه‌کانى کوردستان بێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و که‌یسانه‌ى له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌دادگاکان و که‌یسه جۆراوجۆره‌کان و سکاڵاى تازه راده‌گه‌یه‌نین، ئێستا له‌کۆتایی کۆکردنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیه‌کانین و بێگومان راپۆرتێکى چاودێریمان ده‌بێت له‌سه‌ر به‌دواداچوونى یاساى چاکسازى.
هاوڵاتى: ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رایگه‌یاندووه که‌هه‌موو فه‌رمانگه‌کان له‌ناو ده‌زگاکه‌ى خۆیاندا ده‌ستکراوه بن بۆ چاکسازى، ئێوه وه‌ک خۆتان چیتان کردووه؟
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: ده‌زگاکه‌ى ئێمه، به‌هۆى تازه‌ییه‌وه وایکردووه به‌شێکى زۆرى ئه‌و کێشانه‌ى له‌ده‌زگاکانى دیکه‌دا هه‌یه له‌ده‌زگاکه‌ى ئێمه بوونى نیه، واته نه پله‌باڵاى زۆر، نه راوێژکارو نه بابه‌تى خانه‌نشینى که تائێستا که‌س خانه‌نشین نه‌بووه، ته‌نیا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى کۆنترن و به‌گواستنه‌وه هاتوون، ئێمه وردبینى لێده‌که‌ین و ئه‌گه‌ر که‌سێک پله‌یه‌کى زیاترى وه‌رگرتبێت به‌پێى یاساى چاکسازى به‌سه‌ریدا جێبه‌جێى ده‌که‌ین.
هاوڵاتى: ده‌سته‌که‌تان چ رۆڵێکى هه‌یه له‌چاودێرى کردنى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى؟ به‌تایبه‌ت که‌ئێستا قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌ترى له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ده‌ستیپێکردووه؟
حاکم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: ئێمه هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ یاساکه هه‌یه‌و دوو ئه‌رکمان هه‌یه، ئه‌رکێکیان سه‌ره‌کییه که‌خودى یاساى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکییه که‌چاودێره به‌سه‌ر کۆى پرۆسه‌ى وه‌زیفه‌ى گشتى، واته هه‌ر لادانێک له‌پێوه‌ره‌کانى گشتیى و یاساکان به‌ئه‌رکى خۆمانى ده‌زانین که به‌دواداچوونى بۆ بکه‌ین، له‌هه‌ر شوێنێک به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى هه‌بێت یان زه‌ره‌رى بۆ که‌سانى گشتى بێت ئه‌وه ئه‌رکى خۆمانه، خودى یاساکه‌ش بڕگه‌یه‌کى تێدایه‌و داوا له‌ئێمه کراوه ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاسته‌نگێکى یاسایى هه‌بێت بۆ جێبه‌جێکردنى یاساکه، ده‌سته ده‌توانێت به‌پێى یاساکه‌ى خۆى ئیجرائات بکات، به‌هه‌موو بابه‌ته‌کانه‌وه و بابه‌تى بایۆمه‌تریش به‌هه‌مان شێوه‌یه.
هاوڵاتى: له‌هه‌رێمى کوردستان چ شارێک قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى زیاتره؟
حاکم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: بۆ نموونه له‌سلێمانى (100) که‌یسى گه‌نده‌ڵى تۆمارکراوه، کۆى داتاى که‌یسه‌کان به به‌هاکه‌یدا به‌خه‌مڵێنراوى دیاریده‌کات، به‌ڵام گرێبه‌ستێک بایى (100) ملیۆن دینار بێت مه‌رج نیه هه‌مووى گه‌نده‌ڵى بێت و به‌هه‌ده‌ر درابێت، له‌وانه‌یه (20) ملیۆنى لێ به‌هه‌ده‌ر درابێت، بۆیه له‌سه‌ر ئاستى کوردستان دیاریده‌که‌ین نه‌ک پارێزگاکان و به‌جیا پارێزگاکان دیارینه‌کراوه.
هاوڵاتى: ده‌ستکراوه‌ن بۆ هه‌موو که‌یسێکى گه‌نده‌ڵى، ئایا رێگریتان بۆ دروستده‌کرێت؟
حاکم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: خۆى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى کۆمه‌ڵێک کێشه‌ى هه‌یه، به‌رده‌وام له‌ڕاپۆرته‌کانى ساڵانى پێشوو دیاریمان کردووه‌و دامه‌زراوه‌که دامه‌زراوه‌یه‌کى بچووکه‌و نه‌توانراوه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو کوردستان کاربکات و پێویستى به‌هه‌موارى یاسایه‌که ساڵێکه له‌په‌رله‌مانه‌و داموده‌زگا ره‌سمییه‌کان وه‌کو پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌نگاویان نه‌ناوه.
هاوڵاتى: ئه‌و که‌یسانه‌ى دراونه‌ته دادگا له‌لایه‌ن ده‌سته‌که‌تانه‌وه به‌رپرس و که‌سانى پله‌باڵاى تێدابووه که‌گه‌نده‌ڵى ئه‌نجام دابێت؟
حاکم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: به‌ڵى ئه‌و که‌یسانه‌ى گه‌یشتوونه‌تە دادگا بریکارى وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى تێدابووه‌و ئه‌و که‌یسانه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى تێدا ده‌کرێت و نه‌چۆته دادگا وه‌زیرى پێشووى کابینه‌ى تێدایه‌و گه‌وره ئه‌فسه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى تێدایه، واته هه‌موو ئاستێکى تێدایه، به‌ڵام وه‌زیرانى کابینه‌ى نۆیه‌مى تێدانییه.
هاوڵاتى: ده‌وترێت ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى خۆى له‌که‌یسه گه‌وره‌کان وه‌ک که‌یسى نه‌وت نادات؟ بۆچى؟
حاکم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: به‌دڵنیاییه‌وه کار له‌هه‌موو دۆسیه‌کاندا ده‌که‌ین، به‌ڵام کارکردنى ده‌سته‌که وایه کاتێک راپۆرتێک ده‌بێت له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانى پاره، ئێمه له‌ڕێگه‌ى ده‌زگاکه‌ى دیکه‌مانه‌وه که‌دیوانى چاودێرییه، داوایان لێده‌که‌ین، ئه‌وان وردبینى بکه‌ن و به‌ڕاپۆرتێک ئێمه ئاگادارده‌که‌نه‌وه له‌سه‌ر هه‌ر سکاڵایه‌ک.
کێشه‌ى نه‌وت په‌یوه‌ندى به‌ئه‌وه‌وه نیه ئێمه بمانه‌وێت یان نا، به‌ڵام دۆسیه‌ى نه‌وت له‌کوردستاندا به‌دامه‌زراوه‌یى نه‌کراوه، به‌ڵێ سکاڵامان زۆر هه‌بووه له‌سه‌ر بابه‌تى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کان، کاتێک که‌داواى راپۆرت له‌دیوانى چاودێرى دارایى ده‌که‌ین، ده‌ڵێن ئێمه هیچ راپۆرتێکمان لانیه، چونکه وردبینى نه‌کراوه‌و سندوقى داهاته نه‌وتییه‌کان دانه‌مه‌زراوه‌و پرۆسه‌که ده‌بێت له‌ڕێگه‌ى چه‌ند بانکێکى ده‌ره‌کى و ناوه‌کى هه‌ژمار بکرێت، واته پرۆسه‌که به‌دامه‌زراوه‌یی نه‌کراوه، بۆیه که‌دیوان ده‌ستى به‌به‌ڵگه‌کان رانه‌گات، سکاڵاکه ته‌نیا وه‌ک سکاڵا لاى ئێمه ده‌مێنێته‌وه، چونکه بۆ هه‌ر که‌یسێک دادوه‌ر داواى به‌ڵگه ده‌کات، بۆیه بێ به‌ڵگه ته‌نیا وه‌ک هه‌واڵێک ده‌مێنێته‌وه که‌پێویستى به‌سه‌لماندنه.
هاوڵاتى: عێراق به‌یه‌کێک له‌و وڵاتانه هه‌ژمار ده‌کرێت که‌زۆرترین رێژه‌ى گه‌نده‌ڵى تێدایه، ئه‌مه هه‌رێمى کوردستانیش ده‌گرێته‌وه؟
حاکم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: رێکخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى هه‌موو ساڵێک پله‌به‌ندیه‌ک بۆ ئه‌و وڵاتانه بڵاوده‌کاته‌وه به‌پێى ریزبه‌ندى زۆرترین رێژه‌ى گه‌نده‌ڵى تێدایه، به‌پێى پێوه‌ره‌کانى خۆیان، به‌ڵام ئه‌مساڵ تائێستا نه‌کراوه‌و له‌ساڵانى رابردوو عێراق له ریزبه‌ندى شه‌ش بۆ هه‌شته‌م بووه‌و ساڵى رابردوو که‌مێک چوبووه دواوه له‌پله‌ى سیانزه‌هه‌م بوو، واته به‌وپێیه عێراق له‌پانزه وڵاتى گه‌نده‌ڵى جیهاندا یه‌کێکه له‌وانه‌و بۆ هه‌رێمی کوردستانیش، چونکه ئه‌وان له‌سه‌ر ئاستى ده‌وڵه‌ت ئه‌و پۆلێنه ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئێمه‌ش له‌ڕووى سیاسى و یاساییه‌وه به‌شێکین له‌عێراق، بۆیه له‌ده‌ره‌وه هه‌موو به‌یه‌ک چاو سه‌یرده‌کرێین.