ته‌ندروستى جیهانى له‌باره‌ى ڤاکسینى کۆرۆناوه‌ بەڵێنێک ده‌دات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەڵێنیدا هەموو رێوشوێنێک بگرێتەبەر لە پێناو دۆزینەوەی سەرچاوەی یەکەمی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.

تێدرۆس ئەدهانۆم گابریسوس بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، "دەمانەوێت سەرچاوەی کۆرۆنای نوێ بزانین، هەرچی لەتواناماندا هەبێت دەیکەین."

راشیگەیاند، رێکخراوەکە بەپەلە تیمێک رەوانەی چین دەکات و هەموو ئەو رەخنە و تۆمەتانەش رەتدەکاتەوە ئاراستەی رێکخراوەکە دەکرێت لەبارەی ئاسانکاری کردن بۆ چین.

 تائێستا بووەتە هۆی توشبوونی زیاتر لە 62 ملیۆن کەس لە جیهاندا و لەو ژمارەیەش زیاتر لە یەک ملیۆن و540 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار