پێنج مامۆستاى نارازى ده‌ستگیرده‌کرێن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 
ژماره‌یه‌ک مامۆستاى نارازى له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیرکراوان و گازى فرمێسکڕێژ له‌ دژى خۆپێشانده‌ران له‌ سه‌راى سلێمانى به‌کار ده‌هێندرێت.

 په‌یامنێرمان له‌ناو خۆپیشاندانه‌کان به‌هاوڵاتى راگه‌یاند که‌ پێنج مامۆستاى نارازى له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیرکراون و گازى فرمێسکڕێژ به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌کار ده‌هێندرێت.

هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد که‌ هێزێکى ئه‌منى زۆر له‌به‌ر ده‌رکى سه‌راو شه‌قامى ئۆرزدى و مه‌وله‌وى سلێمانى بڵاوه‌یان پێکراوه‌و تا ئێستا خۆپیشاندانه‌کان به‌رده‌وامه‌و گرژى تێکه‌وتووه‌.

 پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ خۆپێشاندان له‌ سه‌راى سلێمانى ده‌ستیپێکردو هێزه‌ ئه‌منییه‌کایش بڵاوه‌یان پێکراوه‌.

به‌پێى زانیارییه‌کانى هاوڵاتى، تا ئێستا چه‌ند میدیاکارێکى که‌ناڵه‌کانیش ده‌ستگیرکراون. 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار