لیستی نوێی مووچە راگەیەنرا

4 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، دووشەممە موچەی مانگی ١٠ی وەزارەتی ناوخۆ و دارایی، دووسبەی سێشەممەش، موچەی هێزەکانی زێره‌ڤانی، هێزی به‌رگری فریاكه‌وتن و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ بە لێبڕینی ٢١% دابەشدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشکردنی موچەی هەمان مانگی وەزارەتی تەندروستی کرد.

رۆژی چوارشەممەی رابردووش، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاردرا دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەم بکرێت.

ئەو موچەیەی دابەشدەکرێت، موچەی مانگی ١٠ی ئەمساڵە و رێژەی ٪٢١ی لێدەبڕدرێت، و موچەی پلەباڵاکانیش بە رێژەی ٪٥٠ دەبڕدرێت.

لە ئێستادا فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم لە مانگی ١٢دان و موچەی مانگی ١٠ وەردەگرن، لە کاتێکدا عێراق بڕیاریداوە بە خەرجکردنی موچەی مانگی ١٢ و لە سەرەتاشدا خانەنشینان موچەیان پێدەدرێت.

لەماوەی ئەمساڵدا و جگە لەم موچەیەی بڕیارە دابەشبکرێت، تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم تەنیا چوار موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردووە و پینج موچەشی پاشەکەوتکردووە، ئەوەش جگە لەوەی لەو چوار موچەیەی دابەشیکردووە، سیانیان بە لێبڕینەوە بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار