وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه بۆ هاوڵاتى: به‌ڕێککه‌وتنى هه‌رێم و عێراق 30 رۆژ جارێک موچه دابه‌شده‌کرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى ئاشکراکرد وه‌کو حکومه‌تى هه‌رێم "دڵنیایى" ده‌ده‌ن که پابه‌ندده‌بن به‌ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق. ئاماژەی بەوەشکرد به‌ڕێککه‌وتنى هه‌رێم و عێراق (30) رۆژ جارێک موچه دابه‌شده‌کرێت و "بووژانه‌وه‌یه‌کى دارایى و ئابوورى دێته‌کایه‌وه".
دانا عه‌بدولکه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، وتى "به‌ڕه‌زامه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێم پێشنیاز دراوه‌ته حکومه‌تى عێراق و ئه‌گه‌ر له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021دا جێگیر بکرێت، وه‌ک حکومه‌تى هه‌رێم دڵنیایى ده‌ده‌ین که به‌ته‌واوى پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بین".
وتیشى "ئه‌سڵه‌ن ئێمه وه‌ک حکومه‌تى هه‌رێم ترسمان هه‌یه حکومه‌تى عێراق پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بێت، چونکه به‌پێى هه‌ندێ راپۆرت ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وت له‌م دۆخه‌ى ئێستا بمێنێته‌وه‌و به‌رز نه‌بێته‌وه که‌هه‌ر به‌رمیلێک له‌ده‌وروبه‌رى (50) دۆلاردایه، داهاته‌که‌ى به‌شى موچه‌ى موچه‌خۆرانى ناکات".
هه‌روه‌ها دانا عه‌بدولکه‌ریم، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که" به‌پێى ئه‌و پێشنیازه‌ى دراوه‌ته حکومه‌تى عێراق نزیکه‌ى ترلیۆنێک دینارى مانگانه بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت، ئه‌م بودجه زائیده‌ن ئه‌و داهاته‌ى له‌ناوخۆدا ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و چاکسازییه‌ى ده‌ستمانپێکردووه دۆخى دارایى باش ده‌بێت و (30) رۆژ جارێک موچه ده‌درێت و بووژانه‌وه‌یه‌کى ئابوورى روو له‌بازاڕه‌کانى هه‌رێم ده‌کات".
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له 5ى ئازارى 2020، سى بڕیاری بۆ چاکسازیکردن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کان و زیادکردنى سه‌رچاوه‌کانى داهات ده‌رکردووه، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌موچه‌خۆران و ده‌رماڵه‌کانیانه‌وه هه‌یه که‌قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌ترى ده‌ستیپێکردووه‌و ئه‌و پرسه یه‌کلایى ده‌کاته‌وه، دانا عه‌بدولکه‌ریم پێیوابوو ئه‌و چاکسازییانه رۆڵى ده‌بێت له‌که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کان به‌تایبه‌ت که یه‌ک ملیۆن و (250) هه‌زار موچه‌خۆر هه‌یه له‌هه‌رێمى کوردستاندا" ئه‌و چاکسازییه‌ى ده‌ستمانپێکردووه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى موچه وه‌رده‌گرن و ناشایسته‌ن مانگى داهاتوو ئه‌نجامه‌که‌ى ده‌رده‌که‌وێت که‌نزیکه‌ى (100) هه‌زار که‌س ده‌بن، ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ن که‌خانه‌نشین و موسته‌حه‌ق نین یان له‌موچه‌یه‌ک زیاتریان هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه بارگرانى دارایى حکومه‌ت که‌مده‌کاته‌وه".
"حکومه‌تى هه‌رێم کارى له‌سه‌رئه‌وه کردووه که‌سه‌رجه‌م کۆمپانیاکان به‌کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانیشه‌وه که تائێستا باجیان نه‌داوه‌ته حکومه‌ت باج بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێداچوونه‌وه به‌سه‌رجه‌م گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کاندا ده‌کرێت، له‌گه‌ڵیدا داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان رێکده‌خرێته‌وه‌و رێگرى له‌قاچاغچێتى ده‌کرێت، ئه‌وانه‌ش داهات بۆ خه‌زێنه‌ى گشتى زیادده‌که‌ن"، دانا عه‌بدولکه‌ریم وا ده‌ڵێت.
وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق دۆخى دارایى به‌گشتى چاره‌سه‌ر ده‌کات و ئه‌و کێشه ئابوورییانه که‌ئێستا هه‌یه زۆرینه‌ى نامێنێت.
ده‌رباره‌ى کۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى (پارتى، گۆڕان، یه‌کێتى) که‌بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه ئه‌نجامبدرێت له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم وتى:" تا ئێستا ئه‌جێنداکه‌یم پێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام باسى گفتوگۆکانى هه‌رێم و عێراق و چاره‌سه‌رکردنى دۆخى دارایى ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ى که له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه".