‌بانکى ناوه‌ندى عێراق: 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
بانکى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند که‌100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت، هۆکاره‌کانى به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلارى له‌به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى ئاشکراکرد که‌ له‌ ئه‌نجامى لێدوانى سیاسیى و چاودێره‌ ئابووریه‌کاندا بووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15ى کانونى یه‌که‌مى 2020، سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌بانکى ناوه‌ندى عێراق بۆ میدیاکانى عێراق رایگه‌یاند:" له‌ئێستادا له‌ بانکى ناوه‌ندى 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت، دابه‌زینى به‌هاى دیناریش له‌ بازاڕه‌کاندا ته‌نها بۆ ئه‌نجامى لێدوانى سیاسه‌تمه‌داران و چاودێره‌ ئابووریه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"بانکى ناوه‌ندى رێوشوێنى تایبه‌تى گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ جێگیرکردنى به‌هاى دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دینارى عێراقی، له‌وانه‌ش خستنه‌ڕوى 250 ملیۆن دۆلار بۆ بازاڕه‌کان، له‌ئێستاشدا هیچ نیازێکیشیان نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ى که‌ دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى به‌رزبکه‌نه‌وه‌، هه‌فته‌ى داهاتوش نرخه‌که‌ جێگیرى زیاتر به‌خۆوه‌ ده‌بینێت".

به‌هاى 100 دۆلارى ئه‌مریکى به‌رامبه‌ر به‌دینارى عێراقى به‌رزبونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆوه‌ بینیوه‌وله‌ئێستادا سه‌د دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 128 دینارى عێراقى مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار