"سه‌د دۆلار به 145 هه‌زار دینار چاره‌سه‌رى قه‌یرانى دارایى عێراق ده‌کات"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند، دیاریکردنى نرخى 100 دۆلار له بودجه‌ى ساڵى داهاتووى عێراقدا به 145 هه‌زار دینار، چاره‌سه‌رى گونجاو ده‌بێت له قه‌یرانى دارایى و کورتێنانى بودجه‌دا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020، عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیاکانى عێراق رایگه‌یاند که له بودجه‌ى ساڵى داهاتووى عێراقدا نرخى 100 دۆلارى ئه‌مریکى به‌رامبه‌ر به 145 هه‌زار دینارى عێراقى دیاریکراوه، ئه‌وه‌ش له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى هاوسه‌نگى ئابوریی بۆ وڵات و ئه‌و نرخه‌ش کاریگه‌رییه‌کى باشى ده‌بێت له چاره‌سه‌رکردنى کورتهێنانى بودجه‌دا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" نرخى پێشووى دۆلار له‌لایه‌ن بانکى ناوه‌ندیى عێراقه‌وه به 128 دینار بۆ یه‌ک دۆلار دیاریکرابوو، که ئه‌و نرخه ره‌نگدانه‌وه‌ى ئابوریى عێراق نه‌بووه و کاریگه‌رى نه‌رێنى هه‌بووه بۆسه‌ر ئابوریى وڵات که بووه‌ته هۆى هاورده‌کردنى کاڵا و شمه‌کى بیانى بۆ ناو خاکى عێراق، که بووه‌ته هۆى دروستبوونى کێبڕکێ له‌گه‌ڵ کاڵا و به‌روبوومه خۆماڵییه‌کاندا."
هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌رزکردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار باشترین چاره‌سه‌ره له‌م دۆخه‌دا، که پێشتر به‌شێکى زۆرى که‌رتى وه‌به‌رهێنانى نانه‌وتى به‌وهۆیه‌وه روویان نه‌کردووه‌ته عێراق و له ئێستاشدا نرخى کۆنترۆڵکراوى دۆلار له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر به دینار له داهاتوودا ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت.
له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا، نرخى سه‌د دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، به جۆرێک ئه‌مڕۆ نرخى 100 دۆلارى ئه‌مریکى به‌رامبه‌ر به 137 هه‌زار دینارى عێراقى بووه.