سه‌رۆکایه‌تى کۆمار: سه‌رکۆنه‌ى هێرشه‌کانى سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژێک به‌ناوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و کاره تیرۆریستییه‌ى کرد که شه‌وى یه‌کشه‌ممه کرایه سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدا.
وته‌بێژێک به‌ناوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ى به به‌رده‌وامى کرده‌وه تاوانکارییه‌کان که ئاسایش و ژیانى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى و ماڵ و موڵکیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، له هه‌مان کاتیش‌دا به ئامانجگرتنى سه‌روه‌رى وڵات و هه‌وڵه نیشتمانییه‌کانه که ده‌نرێت له پێناو پارێزگاریگردن له شکۆى ده‌وڵه‌ت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کراوه که"ئه‌م کرده‌وانه زیان به ناوبانگى عێراق ده‌گه‌یه‌نێت له رووى نێوده‌وڵه‌تی و کاریگه‌رى خراپیش ده‌کاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ویش له رێگه‌ى به ئامانجگرتنى نوێنه‌رایه‌تییه دیبلۆماسییه‌کان که ئه‌رکى پاراستن و سه‌لامه‌تى و ئاسایشیان له ئه‌ستۆى عێراقه له چوارچێوه‌ى پابه‌ندبوونه کارپێکراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان".
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا باسله‌وه کراوه که هێزه ئه‌منییه‌کان پێویسته هه‌وڵى زیاتر بخه‌نه‌گه‌ر بۆ راوودونانى تاقمه تاوانکارییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى یاسا و راپێچکردنیان بۆ به‌رده‌م دادگا و رێگریکردن له دووباره بوونه‌وه‌ى رووداوى له‌و جۆره له پێناو پارێزگاریکردن له به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى وڵات و زامنکردنى ئاسایش و ئارامى هاووڵاتیان.
له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌غداد رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ک موشه‌ک ئاڕاسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداد کراون، به‌ڵام له‌لایه‌ن سیستمى به‌رگرى ئاسمانى باڵیۆزخانه‌که‌وه تێکشکێنراون و زیانى لاوه‌کیى به شوێنى باڵیۆزخانه‌که گه‌یاندووه، به‌ڵام هیچ زیانێکى گیانى و گیانیى لێنه‌که‌وتووه.
باسى له‌وه‌شکردووه: "راپۆرتمان پێگه‌یشتووه ده‌رباره‌ى زیانگه‌یاندن به ناوچه‌کانى نیشته‌جێبوون له نزیک باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا و ئه‌گه‌رى بوونى چه‌ند قوربانییه‌ک له نێو خه‌ڵکى سیڤیلى بێتاوانى عێراق".
باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌غداد ده‌شڵێت: " ئێمه بانگ له هه‌موو سه‌رکرده سیاسى و حکوومییه‌کانى عێراق ده‌که‌ین که هه‌نگاو بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و جۆره هێرشانه هه‌ڵبگرن و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بکه‌ن".
