خۆپارێزى له‌کۆرۆنا به‌رده‌وام ده‌بێت تا کۆتایى دێت

ته‌ندروستى هه‌رێم:

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

سهرهڕاى کهمبوونهوهى گیانلهدهستدان و تووشبوون بهڤایرۆسى کۆرۆنا لهههرێمى کوردستاندا، وهزارهتى تهندروستى ههرێم دهڵێت:»خۆپارێزى لهکۆرۆنا بهردهوام دهبێت تاکۆتایى پێدێت».

ماوهى زیاتر لهدوو ههفتهیه ژمارهى تووشبوون و گیانلهدهستدان بهڤایرۆسى کۆرۆنا لهههرێمى کوردستان کهمبووهتهوهو کۆى تووشبووان گهیشتووهته (101) ههزارو (661) تووشبوو، چاکبوونهوه (66) ههزارو (903) تووشبوو، سێ ههزارو (340) تووشبووش گیانیان لهدهستداوه.

ئاسۆ حهوێزى، وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى  وت»راسته ژمارهى تووشبوون و گیانلهدهستدان کهمبووهتهوه، بهڵام رێکارهکانى خۆپارێزى وهک خۆیان بهردهوام دهبن تا ڤایرۆسهکه کۆتایى پێدێت».

ههروهها وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى ئاماژهى بهوهکرد، کهمبوونهوهى ژمارهى تووشبوون پهیوهندى بهڕێکارهکانى وهزارهتى تهندروستى و ئاستى خۆپارێزى تاک ههیه تارادهیهک، چونکه زیاتر توندکردنهوهى رێکارهکان لهلایهن وهزارهتهوهو ههڵمهتى هۆشیارى تاکپارێزى و داخستنى قوتابخانهکان و ههموو ئهمانه کاریگهرییان ههبووه لهکهمبوونهوهى تووشبووان بهکۆرۆنا.

هاوکات، ئاسۆ حهوێزى ئهوهشى روونکردهوه، «ڤایرۆسى کۆرۆنا ناتوانرێت گهرهنتى بکرێت»، بۆیه کهمبوونهوهى ژمارهى تووشبووان ماناى ئهوهنییه که رێکارهکان کهمبکهنهوه، بهڵکو تا بوونى حاڵهتى کۆرۆنا دهبێت رێکارهکان وهک خۆیان بهردهوام بن تا کۆتایى پێدێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار