ئیسماعیل قائانى هێرشه‌کانى سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریکا به "حه‌رام" ده‌زانێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌ى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى "بێ به‌رییه" له هێرشه موشه‌کیه‌کانى سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌غدا و به"حه‌رام" ى داده‌نێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کى باڵاى سیاسى له به‌غدا به ماڵپه‌ڕى Iq Iraqى راگه‌یاند، "ئیسماعیل قائانى دوێنێ چوارشه‌ممه، سه‌ردانى به‌غداى کردوه و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه شیعییه‌کانى ئاگادارکردوه‌ته‌وه، وڵاته‌که‌ى به‌ته‌واوى پاڵپشتى مسته‌فا کازمى ده‌که‌ن و رایگه‌یاندوه، کازمى زۆر به‌سوده بۆ تاران".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى به‌ئامانجگرتنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا و ناوچه‌ى سه‌وز و فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا، قائانى ئه‌و هێرشانه‌ى به "حه‌رام" ناوبردوه و رایگه‌یاندوه، "ئێمه بێبه‌رین و له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه نین".
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌یانى ئه‌مڕۆ له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسى: "رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى رابردو 20ى ئه‌م مانگه، چه‌ند موشه‌کێک ئاڕاسته‌ى باڵیۆزخانه‌که‌مان کراوه له‌به‌غدا، هه‌ندێکیان نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه و ئامانجه‌که‌یان نه‌پێکاوه، ده‌زانن ئه‌و موشه‌کانه له‌کوێوه هاتون؟، له‌ئێرانه‌وه هاتون".
هه‌روه‌ها ئامۆژگارى ئێرانى کرد که ده‌ست له هێرشه‌کان هه‌ڵگرن و نوسى:" هه‌ر ئه‌مریکییه‌ک له عێراق بکوژرێت ده‌ستى ئێرانى تێدایه، باش بیرى لێبکه‌نه‌وه".
