بۆ یه‌که‌مجار عێراق ته‌ماته‌ى هه‌نارده‌ى سعودیه کرد

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنى بڕى دوو هه‌زار تۆن ته‌ماته بۆ وڵاتى سعودیه ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه، محه‌مه‌د که‌ریم خه‌فاجى وه‌زیرى کشتوکاڵ ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه به‌هه‌نارده‌کردنى دوو هه‌زار تۆن ته‌ماته بۆ وڵاتى سعودیه ده‌ربڕیوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که هه‌نارده‌کردنى ته‌ماته بۆ سعودیه له‌رێگه‌ى به‌نده‌رى سنورى عه‌رعه‌ره‌وه ده‌بێت که چه‌ند رۆژێکه دوباره کراوه‌ته‌وه.
له مانگى 11ى ئه‌مساڵ حه‌مید نایف، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌که‌یان ماوه‌ى دو ساڵه ته‌ماته‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه هاورده نه‌کردوه، له‌ئێستاشدا به‌رهه‌مهێنانى ته‌ماته له پارێزگاکانى نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا به خێرایى زیادیکردوه و ئه‌گه‌ریشى هه‌یه هه‌نارده‌ى بکه‌ن.
