قه‌یس خه‌زعه‌لی روونکردنه‌وه له‌سه‌ر روداوه‌که‌ى دوێنێ شه‌وى به‌غدا ده‌دات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌میندارى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردو له‌به‌غدا رویدا "ته‌ڵه‌یه‌ک" بو که به‌ژیرانه و دانایى چارسه‌رکراوه و له‌گه‌ڵ جه‌ختکردنه‌وه له‌مافى به‌رهه‌ڵستیکردن، داواى پاراستنى شکۆى ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌کان ده‌کات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى کانونى یه‌که‌مى 2020، قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌تویته‌ر باسى له‌وه‌کردوه، ده‌ستگیرکردنى ئه‌ندامێکى حه‌شدى شه‌عبى به‌تۆمه‌تى "ته‌ڵه‌یه‌کى دانراو" له‌به‌غدا، روداوێک بووه به‌ژیرانه و دانایى چاره‌سه‌رکرا.
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:" ئێمه پابه‌ندى ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانى وڵاتین، له‌هه‌مانکاتیشدا جه‌خت له مافى به‌رهه‌ڵستیکردن ده‌که‌ینه‌وه بۆ ده‌رچونى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌عێراق، داواى پاراستنى شکۆى ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌کان ده‌که‌ین".
شه‌وى رابردو گروپێکى چه‌کدارى که خۆیان وه‌کو عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ناساند له‌په‌یامێکى ڤیدیۆییدا ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد، له‌ئێستادا هێزه‌کانیان له‌ناو به‌غدا بڵاوبونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانى "یه‌ک ئاماژه‌ی قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رکرده‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قن" بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بکه‌نه سه‌ر "به‌کرێگیراوه‌کانى ئه‌مریکا".
هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌و گروپه چه‌کداره دواى ئه‌وه هات هێزه عێراقییه‌کان ژماره‌یه‌ک که‌سیان ده‌ستگیرکردوه که‌له‌ناویاندا ئه‌ندامى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق بوونیان هه‌یه، به‌تۆمه‌تى ئاڕاسته‌کردنى موشه‌ک بۆ ناوچه‌ى سه‌وز و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌غدا و ئه‌و گروپه چه‌کدارییه‌ش داواى ئازادکردنى ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن.