خه‌لیفه حه‌فته‌ر: تورکیا له لیبیا به‌شه‌ڕ ده‌رده‌که‌ین
"شه‌ڕکردنمان له‌گه‌ڵ تورکیا نزیک بووه‌ته‌وه به‌و پێیه‌ى میلیشیاى له لیبیا بڵاوکردۆته‌وه"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سوپاى نیشتمانیى لیبیا داوا له تورکیا ده‌کات له وڵاته‌که‌یان بچنه ده‌ره‌وه و رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر به شه‌ڕیش بێت تورکیا له لیبیا ده‌رده‌که‌ین.
له یادى 69 ساڵه‌ى سه‌ربه‌خۆیى وڵاته‌که‌یاندا، خه‌لیفه حه‌فته‌ر، فه‌رماندى سوپاى نیشتمانیى لیبیا، ڕایگه‌یاند:"شه‌ڕکردنمان له‌گه‌ڵ تورکیا نزیک بووه‌ته‌وه به‌و پێیه‌ى میلیشیا و که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازیى له لیبیا بڵاوکردۆته‌وه، به‌شه‌ڕیش بێت ده‌بێت لیبیا به‌جێبهێڵن".
هه‌روه‌ها حه‌فته‌ر، راشیگه‌یاند:" ئه‌وه ده‌وڵه‌تى تورکیایه شه‌ڕى ده‌وێت و چاوى بڕیوه‌ته سامانى نیشتمانیى گه‌لان و داوایشى له گه‌لى وڵاته‌که‌ى کرد یه‌کگرتوو و یه‌کهه‌ڵوێست بن بۆ ڕاوه‌دوونان و ده‌رکردنى تورکیاى داگیرکه‌ر له‌سه‌ر خاکى وڵاته‌که‌مان".
زیاتر له ساڵێکه تورکیا زیاتر له سێ هه‌زار میلیشیاى هاوپه‌یمانى ناردووه بۆ لیبیا بۆ پشتیوانى له حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى و چه‌ندین که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى ره‌وانه کردووه بۆ لێدان له خه‌لیفه حه‌فته‌ر که سه‌رۆکایه‌تى سوپاى نیشتمانى لیبیا ده‌کات و زۆرینه‌ى خاکى لیبیا له‌ژێر کۆنترۆڵیدایه.
